هەولێر چلەی ماتەمین بۆ محەمەد ئەربیلی دەگێڕێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ٥ـی ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هاوئاهەنگی پارێزگای هەولێر، چلەی ماتەمینی بۆ ڕۆحی گەورە هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) لە هۆڵی ڕۆشنبیری ساز بکات و ڕێز لە خزمەتی نیوسەدە زیاتری ئەو کەڵە هونەرمەندە بگرێت، کە لە کاروانی هونەری گۆرانی کوردی و تورکمانی پێشکەشی کردووە.
لە ڕێوڕەسمەکەشدا فیلمێکی دیکۆمێنتاری دەربارەی ژیان و کار و بەرهەمە هونەرییەکانی ئەربیلی نمایش دەکرێت، پاشان وتاری بنەماڵە و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگای هەولێر پێشکەش دەکرێت.
هاوکات هەر لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمە ماتەمینیەکەدا ٤٠ گوڵ لەسەر سەکۆی مەراسیمەکە وەک وەفایەک دادەنرێت و بەشێکیش لە هاوڕێ هونەرمەندەکانی یادگار و ئاستەنگەکانی لە بواری گۆرانی گوتندا دەخەنەڕوو.

ھەواڵی زیاتر