پێشانگایەکی تایبەت بە پێکهاتەکان لە گەلەریی میدیادا

گەلەریی میدیا لە دوایین چالاکیی هونەری خۆیدا، پێشانگایەکی تایبەتی بە پێکهاتەکانی کەرکووکی کردەوە، کە چەندین فۆتۆ و تابلۆی دانسقەی لەخۆ گرتبوو؛ گوزارشتیان لە پێکهاتەکانی کورد و تورکمان و عەرەب و سروشتی جوانی کوردستان و ناوچەکە دەکرد.

لە پێشانگاکەدا (گەیلان ئاڵتی بەرماغ) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری تورکمان و (ئازاد لەشکری) بەڕێوەبەری گەلەریی میدیا تیشکیان خستە سەر گرنگی پێشانگاکە و مێژووی پێکەوەژیانی نەتەوەکان لە کەرکووک و شارەکانی دیکەی کوردستان، هاوکات ئاماژەیان بۆ گرنگی ڕۆڵی ئەو هونەرمەندانە کرد، کە ساڵانێکی زۆرە کار بۆ بە دیکۆمێنتکردنی ژیانی پێکهاتە جیاوازەکان دەکەن لەو شارە و ئێستاش بوونەتە بەرهەمی کارێکی هونەری و لەو پێشانگایەدا خراونەتە بەر دیدی ئامادەبووانی پێشانگاکە.

ھەواڵی زیاتر