نوێترین بەرهەمی بورهان خۆشناو کە مەقامە بەناوی رۆژگار، هۆنراوەکەی کاوە حوسێن نووسیویەتی لە مەقامەکەدا بورهان خۆشناو دەڵێت: هێندە دڵم شکاوە لەم رۆژگار و سەردەمە، هەست و سۆز و خۆشەویستی بە تەنیا وشەی سەردەمە”.
بورهان خۆشناو رایگەیاند: “ئەو بەرهەمەم یەکێکە لە بەرهەمە نوێیەکانم و لەسەر ئەرکی خۆم تۆمارم کردووە هەروەها ڤیدیۆ کلیپم بۆی کردووە”.
گوتیشی: “چەند بەرهەمێکی دیکەم ئامادە لە ئایندەدا بڵاویان دەکەمەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئامانجی من تەنیا خزمەتکردنە بە هونەری کوردی و گەلەکەم، بۆیە تا توانام هەبێت بەردەوام دەبم لە گوتنی گۆرانی و مەقام”.
بورهان خۆشناو، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان لە ساڵی 1978 دەستی بە کاری هونەری کردووە و جگە لە گۆرانی، لاوک و حەیران و مەقامیش دەڵێت، تائێستا زیاتر لە 100 بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە.