شاكارێك لەسەر پێشمەرگە دەچێتە فەرەنسا

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

فیلمی سینەمایی “شەوباش پێشمەرگە” لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد “هونەر سەلیم” و بە ڕۆڵبینینی چەندین ئەكتەری كورد لە سینەماكانی وڵاتی فەرەنسا نمایش دەكرێت.

نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی “سڵاو پێشمەرگە” Goodnight، Soldier دوایین بەرهەمی بڵندی سینەماكاری ناوداری كورد “هونەر سەلیم”، لە نووسینی هاوبەشی سیناریۆی “هونەر سەلیم” و “ورۆنیك وتریچ”، بە بەڕێوەبەری وێنەگرتنی “رۆبێرت ئەلازرێكی” و بە ڕۆڵبینینی چەندین ئەكتەری كورد، لەوانە: “دێلین دوگەر”، “گەلیار نێروەیی”، لە سینەماكانی شاری پاریس دەست پێدەكات و لە درێژەدا لە شارە جۆراوجۆرەكانی وڵاتی فەرەنسا نمایش دەكرێت.
نمایشی تایبەتی ئەم فیلمە كوردییە بە ئامادەبوونی هەندێك لە ستافی فیلمەكە لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەرە‌نسا بەڕێوەچوو و لە لایەن هۆگرانی هونەری سینەماوە پێشوازیی لێ كرا.

“شەو باش پێشمەرگە” تا ئێستا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مووڤ” Mooov لە وڵاتی بەلجیكا و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “گۆرینچێم” Gorinchem لە وڵاتی هۆڵەندا نمایش كراوە.

“هونەر سەلیم” تا ئێستا دەرهێنانی بۆ چەندین بەرهەمی بڵندی سینەمایی کردووە، لەوانە: فیلمی سینەمایی “ڤۆدكا لێمۆن” لە ساڵی 2003، فیلمی سینەمایی “كیلۆمەتر زیرۆ” لە ساڵی 2005، فیلمی سینەمایی “دۆڵ” Dol لە ساڵی 2007، فیلمی سینەمایی “.. .

ھەواڵی زیاتر