مایشەکانی شانۆی ‘دوا ڕۆژەکانی بابلۆ’ ڕیکۆردێکی نوێی شکاند 


شانۆگەری دوا ڕۆژەکانی بابلۆ، کە لە دەرهێنانی (شوان کەریم)ـە و ٧٠ ڕۆژە لە شارەکانی کوردستان نمایش دەکرێت، توانی ڕیکۆردێکی نوێ لە زۆری بینەر تۆمار بکات، کە بەپێی داتاکان بێت سەرووی ١٠٠ هەزار بینەری هەبووە و ئێستاش لە نمایشەکانی لە هەولێری پایتەخت بەردەوامە.

ناوەڕۆکی شانۆگەرییە موزیکاڵیەکە، باس لە کەسایەتیەکی دەوڵەمەندی سەرلێشێواو دەکات، کە گیرۆدەیە بەدەست خەمی کچەکانی و خێزانەکەیەوە؛ هاوکات خۆی وا نیشان دەدات، کە کەسایەتیەکی سەرکەوتووە لە نەخشە و پلانەکانی، بەڵام پێچەوانەیە و هەمیشە تووشی شکست دەبێت. (ڕێشان حەمۆ) کارەکتەری سەرەکی ئەو شانۆگەرییە، بەجۆرێک ڕۆڵەکە بەرجەستە دەکات دەچێتە نێو قووڵایی دڵ و هزری بینەرەوە، بەتایبەت بە جووڵە و دیالۆگە کۆمێدییەکانی، ئەو ڕیکۆردەش لە زۆری بینەر وای لە ستافی شانۆگەرییەکە کردووە کە لە ئێستاوە ئامادەکاریی بکەن بۆ گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەکی نوێ، بۆ ئەوەی بینەر جارێکی تر لەگەڵ شانۆ ئاشنا و ئاشت بکەنەوە.

ھەواڵی زیاتر