چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

فیلمی تەمی بابا بەم زووانە لە سینەماکانی کوردستاندا پەخش دەکرێت

یەكەمین پۆستەری فیلمی (تەمی بابا) لە دەرهێنانی زانیار فەتاح و دەرهێنانی هونەرمەند (باهۆز نەسرەدین)ـە و ناوەڕۆکی ئەو فیلمە سینەماییە كوردییەش لە ژانری دراما و تاوان و نهێنیە، نواندنی هەر یەك لە هونەرمەندان (هەڵوێست محەمەد، هەردی سەلامی، هەژان هێرش، شوان كەریم، كاڵێ ئازاد، ڕزگار باهیر، كاردۆ عەزیز)ـە و هونەرمەندی گەورەش (شەماڵی عەبەڕەش) بە ڕۆڵێکی جیاواز لە کارە هونەرییەکانی پێشووتریدا تێدا بەشدارە و لە بەرهەمهێنانی باهۆز نەسرەدینە و بەرهەمی كۆمپانیای میترۆنۆم پرۆدەكشنە، بڕیاریشە لە جەژنی قورباندا لە سەرجەم سینەماكانی كوردستاندا پەخش بكرێت.
چاوەڕوانیش دەکرێت ببێتە یەکێک لە بەرهەمە هەرە جوانەکانی نێو سینەمایی کوردی دا و لە دوای نمایشەکانیشی لە سینەماکانی کوردستان لە چەند وڵاتێکی دیکە و لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکاندا بەشداربێت.
جێگەی باسە، هەڵوێست محەمەدی گۆرانیبێژ دووەمین ئەزموونیەتی لە بواری فیلمسازیدا کە وەک ئەکتەر ڕۆڵ ببینێت، پاش ئەوەی لەگەڵ شوان عەتوفی هونەرمەندی دیار و بەرچاوی سینەمادا لە فیلمی پەیکەری دڵ بەشداری کرد و توانیی ڕۆڵێک بەرجەستە بکات.