ئاراس فاتیح نەشتەرگەریی گەدەی بۆ کرا

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ئاراس فاتیح ڕەسوڵ)، بەشێوەیەکی کتوپڕ نەشتەرگەرییەکی گەدەی بۆ کرا.

سەبارەت بە نەشتەرگەرییەکەشی بۆ (هەولێر) دەڵێت: ئێستا باری تەندروستیم جێگیرە و قەرزاری وەفای ئەو خەڵکە هونەردۆستەم، کە بە تەلەفۆن و لە نەخۆشخانە بەسەریان کردوومەتەوە و لە خەمی مندا بوون.
لێرەوەش زۆر سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە لە تەندروستی منیان پرسیوە، من ئێستا زۆرباشم، ئەگەر ژیان دەرفەتم بدات بەم زووانە دەست بە کاری هونەری دەکەمەوە و چەند پڕۆژەیەکی نوێشم ئامادەیە و پێشکەشیان دەکەم.
ئاراس فاتیح هونەرمەندێکی دیاری کوردە و چەندین گۆرانیی تایبەت بە خۆی هەیە و سەرەتای دەرکەوتنیشی بە ڤیدیۆکلیپی (خەپە گیان بووخۆم؛ خەپە گیان، بتخۆم) ناوبانگی دەرکرد.

ھەواڵی زیاتر