پەیامی خۆشەویستیی ئەستێرەیەكی ناوداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

“ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر” ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران، ئەكتەر و دەرهێنەری فیلمی سینەمایی “پشیلە ڕەش”، بە بۆنەی نمایشی ئەم بەرهەمە تازەیەی لە سینەماكانی شارەكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك، پەیامێكی خۆشەویستی ڤیدیۆیی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان نارد.

لە دەقی پەیامە ڤیدیۆییەکەی “بەهرام ڕادان”دا هاتووە كە فیلمی “پشیلە ڕەش” بە ژێرنووسی كوردی لەم هەفتەیەوە لە سینەماكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك نمایش دەكرێت، ئێمەش لە هەوڵداین تاكو بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هەندێك لە ستاف و ئەكتەرانی فیلمەكە، سەردانی كوردستان بكەین و ببینە میوانی ئێوە، هیوادارم كە ئەم كارە سەر بگرێت و لە نزیكەوە ئێوە ببینین. هیوادارم كە فیلمەكە ببینن و چێژی لێ وەربگرن و پێتان خۆش بێت. بە هیوای دیدارتان، هەر بژیێ كوردستان.
پیشاندانی فیلمی سینەمایی “پشیلە ڕەش” بەرهەمی ساڵی 2020 بە بەرپرساریی “محەمەد تۆریوەریان” لە ڕۆژی 30ی گوڵانی 2022 لە سینەما “سالم” لە شاری سلێمانی دەستی پێ كردووە و لە درێژەدا لە سینەمای “ئێمپایێر”ی فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر و هەروەها لە سینەمای “دهۆك مۆڵ” لە شاری دهۆك لە هەرێمی كوردستان دەچێتە سەر پەردەی سینەماكان.
ئەم فیلمە تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی جیهاندا بەشداریی كردووە، لەوانە: “وەرشەو” لە وڵاتی پۆڵەندا، “سۆفیا” لە وڵاتی “بولگاریا”، فێستیڤاڵی هونەریی پێشكەوتووی “چۆنگ كینگ” Chongqing Pioneer لە وڵاتی چین، “داكا” لە وڵاتی “بەنگلادش” و هەروەها لە فێستیڤاڵەكانی “پرێنس ئێدوارد” و “ڤەنكۆڤێر” لە وڵاتی كەنەدا.

ھەواڵی زیاتر