پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ هونەرمەند نەبیل عەریف خدر کرایەوە

لە پارکی منارەی هەولێردا، پێشانگایەکی هونەری فۆتۆگرافی لەژێر ناونیشانی “هەولێر؛ ناسنامەی باب و باپیرانم” لەلایەن سەنتەری ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی سوڵتان مزەفەرەدین، بۆ وێنەگر نەبیل عەریف خدر بە چاودێری (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی (ئایدن مەعروف) وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و (ئاری نانەکەلی) کارگێڕی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و (عەمید دلێر نەجاڕ) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا هونەرمەند چەند فۆتۆیەکی دەگمەنی بۆ یەکەم جار لەو پێشانگایەدا نمایش کرد، کە نیشاندانی شارستانیەتی هەولێر و قۆناغەکانی ئاوەدانی و پێکەوەژیانی ئایینە جیاوازەکان و کوچە و کۆڵانەکانی پایتەختی لەخۆوە گرتبوو.
پێشانگاکە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، وێنەکانیش ببوون بە جێگەی سەرنجی ئامادەبووانی پێشانگاکە.

ھەواڵی زیاتر