چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەشداریکردنی هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كار له‌ فێستیڤاڵێكی جیهانیدا

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ” فه‌یسه‌ڵ عوسمان” شێوازی كاركردنی تایبه‌ت به‌ شێوازی ئاوی، به‌شداری له‌ فێستیڤاڵێكی جیهانی تایبه‌ت به‌ڕه‌نگی ئاوی كرد، كه‌ ساڵانه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندانی جیهانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ دوو ڕێكخراوی جیهانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ ده‌كه‌ن.

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ” فه‌یسه‌ڵ عوسمان”، باسی له‌وه‌ كرد: “ساڵانه‌ له‌ مانگی پێنجدا، فێستیڤاڵێك تایبه‌ت به‌ ره‌نگی ئاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ كه‌نه‌دا و فابریانۆی ئیتاڵیا بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی جیهان، كه‌ دوو ڕێكخراوی جیهانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كێكیان له‌كه‌نه‌دایه‌ به‌ناوی رێكخراوی (ئای ده‌بڵیو ئێس) و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌ فابریانۆی ئیتاڵیایه‌.
فه‌یسه‌ڵ عوسمان، ده‌شڵێت: “خۆم له‌ هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌ به‌شداریم كردووه‌ و ئه‌وه‌ چواره‌مین جاره‌ به‌شداری له‌ فیستیڤالی فابریانۆ ده‌كه‌م، كه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌زار هونه‌رمه‌ند له‌ جیهان له‌و فیستیڤاڵه‌ به‌شدار ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكڕانیا و نه‌خۆشی كۆڕۆنا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س تیایدا به‌شدار بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد: “ڕێكخراوه‌كه‌ی كه‌نه‌دا لقیان له‌ هه‌موو جیهان هه‌یه‌ و لقێكیشی له‌ شاری به‌غدایه‌، كه‌ ساڵانه‌ له‌ به‌غداش ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌و فیستیڤاڵه‌ و خۆشم تیایدا به‌شداربوومه‌”.
سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی به‌شداریكردنیان له‌و فێستیڤاڵه‌، ده‌ڵێت: “سه‌ره‌تا تابلۆكانمان ئه‌نێرین بۆ فابریانۆ و دواتر كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ تابلۆكان كرد، دوای ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تابلۆكان داوه‌ت نامه‌مان بۆ ده‌نێرن، سه‌ره‌تا هه‌موو تابلۆكانمان له‌ شاری پۆلۆنای ئیتاڵیا عرچ كرابوون، دواتر له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی پۆڵونا و فه‌بریانۆ وێنه‌مان ده‌كێشا، دواتریش چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری جیهانی ره‌نگی ئاوی ۆركشۆبیك ساز ئه‌كه‌ن بۆ به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌ندان و باس له‌ گرنگی ڕه‌نگی ئاوی ده‌كه‌ن. وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت: ” زۆر سوودم له‌ هونه‌رمه‌نده‌ جیهانیه‌كان وه‌رگرتووه‌ و ئێستاش ئه‌وان ده‌زانن كه‌ كوردستانیش هونه‌رمه‌ندی هه‌یه‌.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕو: “ئێستاکە قسه‌م له‌گه‌ڵ دكتۆر “عامر حه‌سه‌ن” سه‌رۆكی لقی ڕێكخراوی (ئای ده‌بڵیو ئێس) و “فابریانۆ”ـه‌یه‌ له‌ عێراق كه‌ تواناترین هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ئاوییه‌ له‌ عێراق، كه‌ یه‌كێك له‌ فیستیڤاڵه‌كانی لقی عێراقی هه‌ردوو ڕێكخراوی (ئای ده‌بڵیو ئێس) و “فابریانۆ” بهێنینه‌ هه‌ولێر، چونكه‌ هه‌ولێر شارێكی ئارامه‌ و هه‌موو كات گه‌شتیاران ڕووی تێده‌كه‌ن