شانۆیی ماڵی خۆشەویستی نمایشکرا

ئارام كۆشكی – سلێمانی

شانۆیی ماڵی خۆشەویستی لە شاری سلێمانی نمایشکرا. ئەم شانۆییە بیرۆکەی پێشڕەو حسێن دایناوە، لە نووسینی داستان بەرزانە، لە دەرهێنانی “پێشڕەو حسێن”ـە هەر یەک لە “گۆران نامیق، راژان رزگار، گوڵان ساماڵ، گۆران موحەمەد”ە.

شانۆییەکە لە چوارچێوەی یوبیلی زیوینی فیستیڤاڵی گەلاوێژدا بەڕێوەچوو و 28ی مایس یەکەم رۆژی نمایش بوو. ناوەڕۆکی شانۆییەکە هەوڵێکە بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر ئەو ماڵەی رۆژانێک پڕ بوو لە خۆشەویستی، بەڵام ئێستا هەموو شتێکی تێدایە خۆشەویستی نەبێت. شانۆییەکە تیشک دەخاتە سەر دوو ماڵ کە چوار مرۆڤی تێدا دەژین، بەڵام ژیانێک دوور لە خۆشەویستی و زیاتر ژیانێکە ناچارانە و دوور لە هەموو یەکتر قەبوڵکرندێک. چیرۆکی ژیانی ئەم چوار مرۆڤە بە هێمنی دەست پێ دەکات و بە تراژیدیا کۆتایی دێت. ئەم شانۆییە نموونەیەکە دەیەوێت تیشکێک بخاتە سەر ئەو تراژیدیایەی لە خێزانی کوردیدا لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا گوزەراوە.
وەکو بەرپرسانی شانۆکە دەڵێن: “ئەم نمایشە هەوڵێکە بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر لە دەردەکانی دابوونەریتی کۆنەپەرستانە و ئەو نەخۆشییە دەروونییانەی لەدوای خۆیان بەجێیدەهێڵن، ئەم ماڵە هەردوو رووی بابەتەکان و ئەم پەتا کۆمەڵایەتییانە دەخاتە روو، هەم روخساری عاشقێکی دۆڕاوە هەم مەئمەنی یارێکی دڵشکاو، هەم خانەی جەفایە و هەم لانەیی مەیل، بەجارێک هەم شێت و هەم دێوانەیە.”
نمایشەکە لە ڕووی تەکنیکییەوە گەلێک نمایشێکی نوێ و نوێگەرانەبوو، ئەمە بێجگە لەوەی لە ڕووی نواندنەوە سەرجەم ئەکتەرەکان نواندنێکی ئاست بەرزیان پێشکەش کرد، کە دەتوانین بڵێین مایشە سەرکەوتووەکان.

ھەواڵی زیاتر