یەکەم دیداری سینەمای کوردی لە بەغدا بەڕێوە دەچێت

بڕیارە لە کۆتایی مانگی داهاتوودا یەکەم دیداری سینەمای کوردی له بەغدا لە ٢٥/٦ تا ٢٩/٦/٢٠٢٢ لە هۆڵی (مەحەتە) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەند و ڕۆشنبیران عێراقی بەڕێوە بچێت و ماوەی ٣ ڕۆژیش بەردەوام بێت.

(پشتیوان عەبدوڵا) سەرپەرشتیاری گشتی دیدارەکە بۆ “هەولێر” دەڵێت: بە مەبەستی دەرخستنی ڕۆڵی بەرچاوی کورد لە بواری کولتوور و هونەر و سینەمادا، یەکەم دیداری سینەمای کوردی بە ناوی خولی (کامەران حوسنی) لە بەغدا ساز دەکەین.
(کامەران حوسنی)ـیش یەکەم سینەمەکاری کورد بووە، کە سینەمای لە دەرەوە خوێندبوو، بە ئەکادیمی سینەمای عێراقی دروست کرد، بۆیە خولەکە بە ناوی دەکەین، دیدارەکە 3 ڕۆژ دەخایەنێت.
جگە لە نیشاندانی فیلمە جوان و گرنگەکانی سینەمای کوردی، کۆڕ و سمیناری جۆراوجۆر لەسەر سینەمای کوردی ساز دەکرێت، لەگەڵ ئاهەنگی واژووکردن و چاپکردنی کتێبێک لەسەر سینەمای کوردی بە زمانی عەرەبی و دابەشکردنی، هەڵبەتە لە زۆر ڕووەوە ئەم دیدارە کاریگەری کولتووری و هونەری تەنانەت سیاسییشی بۆ کورد دەبێت. ئەستێرە و هونەرمەندە دیارەکانی عێراقیش بەشداریی تێدا دەکەن.

ھەواڵی زیاتر