ڕۆزا كوردۆ بۆ میرۆری بەریتانی دەمەوێ نازناوی شاجوانی بەریتانیا بۆ ساڵی 2022 بە دەست بهێنم

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانیایی ڕاپۆرتێكی لەسەر كچێكی كورد بەناوی (ڕۆزا كوردۆ) بڵاوكردووەتەوە، كە ئارەزوویەتی ئەمساڵ ببێتە شاجوانی بەریتانیا.

سەرەتا ڕۆژنامە نووسیویەتی: ڕۆزا كوردۆ كاتێك تەمەنی تەنیا چوار ساڵ بوو، ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە و لە ڕێگای وشكانی و دەریاوە هاتنە ئەوروپا، لە كاتێكدا بنەماڵەكەی لە ڕژێمی دڕندەی سەدام حسێن هەڵهاتن.
شانبەشانی دایكی، لە كوشتنی بەكۆمەڵی دڕندانە لە عێراق ڕزگارییان بوو و بەدوای ژیانێكی باشتردا دەگەڕا لە بەریتانیا و ئەو پەنابەرە ژیانی نوێی خۆی لە بەریتانیا لە باوەش گرتووە. ئێستا ئەو خانمە كوردە تەمەنی ٢٥ ساڵە، وەك پەرستارێك لە شەقامی هارلی كاردەكات – هەروەها هیوادارە تاجی شاجوانی ئینگلتەرا ٢٠٢٢ بێت.
ڕۆزا لە ساڵی ٢٠٠١ دەستی بە گەشتە مەترسیدارەكەی كرد، دوو ساڵ پێش شەڕی عێراق كە دواجار سەدام وەك سەرۆكی وڵات ڕووخێنرا.
ئەو كچە كوردە ڕوونی دەكاتەوە كە كێشەكانی ناوچەكە دەگەڕێتەوە بۆ جینۆسایدی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨، كاتێك هێزەكانی سەدام دەیان هەزار خەڵكی كوردیان لە هەرێمی كوردستان لە عێراق كوشت.
دایك و باوكی لە كەمپێكی پەنابەرانی ئەودیوی سنوور لە ئێران یەكتریان ناسیبوو، دوای ئەوەی لە تەمەنی هەرزەكاریدا ئاوارە بوون. ڕۆزا وتی: “گەلەكەم، و دایك و باوكم، لەو ماوەیەدا ئازارێكی زۆریان چەشت، لە ڕژێمی ناخۆشی سەدام ڕزگاریان بوو. سەرەڕای ترسناكییەكان، ئاشق بوون.

ھەواڵی زیاتر