‎بەرهەمی قوتابیانی هونەرە جوانەكانی ڕەواندز نمایش كرا

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

بۆ یەكەمین جار بە هاوئاهەنگیی زانكۆی سۆران و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی ڕواندز – بەشی شێوەكاری پیشانگایەك بەڕێوەچوو. تیایدا دەیان بەرهەمی قوتابیانی پەیمانگاكە، كە زۆربەیان تابلۆی زەیتی بوون، نمایش كران.

‎لەم پیشانگایە دەیان تابلۆی هونەری بە شێوە و قەبارەی جیاواز لەخۆ گرتبوو. قوتابیانی بەشداربوو لە ڕێی تابلۆكانیانەوە توانا و ئاستی هونەریی خۆیان نیشان دا. ئامادەبووانیش پێشوازییەكی گەرمیان لە بەرهەمە هونەرییەكان كرد. وێڕای دەستخۆشی هیوای سەركەوتنیان بۆ بەشداربووان خواست و داواكاربوون كار و چالاكیی هاوشێوە بەردەوام بێت.
‎هەر لە پەراوێزی پێشانگاكەدا، تابلۆكان خرانە دەنگدان و سەردانیكەران لە ڕێگەی دەنگدانی ئەلكترۆنییەوە تابلۆی دڵخوازی خۆیانیان هەڵدەبژارد و سەرنجی خۆیان دەردەبڕی . لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرهەمی خاوەنی زۆرترین دەنگ و هەروەها سەردانیكەری خاوەنی جوانترین سەرنج خەڵات دەكرێن.
زانكۆی سۆران ئاماژە بەو دراوە كە سەرەڕای ئەوەی كە هیچ فاكەڵتی و بەشێكی هونەری لە زانكۆی سۆران نییە، بەڵام زانكۆی سۆران بایەخێكی فراوان بە كار و چالاكیی هونەری دەدات. هەر لەم چوارچێوەیەشدا، كەشی گونجاو بۆ قوتابییە بەهرەمەندەكانی خۆی دەڕەخسێنێت تا پەرەی زیاتر بە تواناكانیان بدەن

ھەواڵی زیاتر