بە چاودێریی (هەڵگورد شێخ نەجیب) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران، ئەم ئه‌مڕۆی حازرییە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/١١یە، له هۆڵی بۆنەکان له سۆراندا، کاتژمێر (٤)ی ئێوارە، تیپی ئۆركسترا و كۆراڵی به‌شی موزیكی كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین میوانی ده‌كرێت و، بەرنامەی خۆی پێشکەش دەکات.
مامۆستای هونه‌رمه‌ند ئامانج غازی له لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ڤێستیڤاڵ به ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند:
ئۆرکێسترا و کۆراڵی بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین، فێستیڤاڵی ساڵانەی گۆرانی و موزیکی کوردی لە سۆران بەڕێوە دەبات.
شایانی باسه به‌شی موزیك له ڤێسیڤاڵی ئه‌مساڵیاندا گرنگییەکی زۆریان داوەتە به‌رهه‌می خۆماڵی و میللی و كوردی، نۆ به‌رهه‌می كوردی به ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی تازه، له ڕۆژی دووه‌می ڤێستیڤاڵەکەدا (9-5-2022) له هه‌ولێر (هۆلی ڕۆشنبیری)یان خرۆشاند و جه‌ماوه‌رێكی هونه‌ریی زۆر ئاماده بوون و به چێژێكی پڕه‌وه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه. ئه‌و جۆش و خرۆشه وای كرد هه‌مان به‌رهه‌مانه داوه‌ت بكرێن بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش.