چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

له‌ پێناو هونه‌رێکی باڵا و ئه‌کادیمیدا کۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی هه‌ولێر ڤێستیڤاڵی ساڵانه‌ی ده‌کات

زانکۆی سەلاحه‌دین کۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی هه‌ولێر به‌ دروشمی “له‌ پێناو هونه‌رێکی باڵا و ئه‌کادیمیدا” و، به‌ چاودێریی (پ.ی.د. کامەران یونس محه‌مه‌دئه‌مین) سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین، رێکەوتی (8 ـ 10 / 5/ 2022)، فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی به‌شه‌ هونه‌ر‌ییه‌کانی کۆلیژ ده‌کات.

هونه‌رمه‌ند (م. ئامانج غازی) سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی باڵای ڤێستیڤاڵ له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر گوتی: ڤیستیڤاڵه‌که‌ بۆ هه‌موو به‌ش و لقه‌کانی کۆلیژەکه‌یە؛ ته‌واوی قوتابیان و مامۆستایان و ستافی کۆلیژ تێیدا به‌شدارن؛ به‌شی موزیک ملوانکه‌یه‌ک له‌ بۆن و به‌رامه‌ی ئاواز و گۆرانیی کوردی به‌ گه‌رده‌نی دنیای هونه‌ردا ده‌کات و، ڕێز له‌ ڕابردوو، له‌ ڕۆحی هونه‌رمه‌نده‌ نه‌مره‌کان، له مێژووی هونه‌ری کوردی ده‌گرین. به‌ شێوه‌یه‌کی تازه‌ و ئه‌کادیمیانه‌. سپاس بۆ سه‌رۆکی زانکۆ و راگری کۆلیژ که‌ به‌ کردار خه‌می پرسه‌ هونه‌ریه‌کانیانه‌.
چالاکیه‌کانی ڤێستیڤاڵەکە:

  • ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ (8/5/2022) به‌شی شێوه‌کاری، هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری/ زانکۆی سه‌لاحه‌دین، سەعات (10)ی سەرلەبەیانی
  • ڕۆژی دووشه‌ممه‌ (9/5/2022) به‌شی موزیک، هۆڵی ڕۆشنبیری/ ڕێگای که‌رکووک، سەعات (11)ی سەرلەبەیانی
  • ڕۆژی سێشه‌ممه‌ (10/5/2022) به‌شی سینه‌ما و شانۆ، هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری/ زانکۆی سه‌لاحه‌دین، سەعات (10)ی سەرلەبەیانی
    • یه‌کشه‌ممه‌ (8/5/2022)، پرۆگرامی به‌شی شێوه‌کاری
    پێشانگای به‌شی شێوه‌کاری پێک هاتووه‌ له‌ به‌رهه‌می وێنه‌کێشان و په‌یکه‌رسازی و دیزاین
    وێنه‌کێشان پێک هاتووه‌ له:
    پرۆژە‌ی قوتابیان
    o رەنگ به‌ سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا م.ی. محه‌مه‌د ساڵح ڕۆسته‌مزاده‌، م.ی. به‌یاد عەبدوڵا فه‌قی، م.ی. سۆران ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، م.ی. ڕووبار عەبدولباقی سه‌مین و، م. گه‌یلان عەبدوڵا ئیسماعیل‌ به‌شدارن به ‌کاری (رەنگی ڕۆنی، رەنگی ئاوی، رەنگی ئه‌کرلیک).
    o هێڵکاری به ‌سه‌رپه‌شتیی م. سیروان ره‌فعه‌ت ئه‌حمه‌د، م.ی. محه‌مه‌دساڵح ڕۆسته‌مزاده، م.ی. توانا یه‌حیا مه‌رجان و، م.ی. په‌یمان عه‌باس ئیسماعیل.
    o گرافیک به ‌سه‌رپه‌رشتیی م.ی. ڕەنا حازم سه‌عید و، م.ی. په‌یمان عه‌باس ئیسماعیل؛ که‌ پێک هاتووه‌ له‌ به‌رهه‌می کاشی، پلیت و چاپی لاینۆ (لینیۆم ـ کاوتشک) و چاپی سکرین له‌سه‌ر تیشێرت و کاری ستێنسڵ
    o په‌یکه‌رسازی به ‌سه‌رپه‌رشتیی م.ی. ئارام ناسر عه‌بدوڵا‌، داڕشتن به ‌سه‌رپه‌رشتیی د. هه‌یفا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، د. تانیا عه‌بدولبه‌سیر محه‌مه‌د و، م.ی. هیوا عه‌بدولعەزیز
    • دووشه‌ممه‌ (9/5/2022)، پرۆگرامی به‌شی موزیک، کۆراڵ و ئۆرکێسترای زانکۆی سه‌لاحه‌دین
  1. خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان
  2. په‌یڤی به‌خێرهاتن له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵەوە
  3. شه‌مامه‌ و شلێره‌ (ئاواز و هونراوه‌: رەسووڵ گه‌ردی) ئاماده‌کردن و ئه‌رێنج: م.ی. سیروان محه‌مه‌د مسته‌فا
  4. نمه‌ی باران؛ به‌رهه‌می عه‌دنان که‌ریم، تێکست: هیوا قادر
  5. ئاماده‌کردن و سه‌رپه‌شتی: ڕێکار عوسمان، چڕین: محه‌مه‌د خه‌لیل و کۆراڵی به‌شی موزیک
  6. هه‌دروونه‌ هەدروونه‌؛ فۆلکلۆر/ خانمێ لۆرکێ: حه‌سه‌ن زیره‌ک، ئه‌رێنج: م.ی. هیوا ته‌ڵعه‌ت عارف
  7. کۆچی کوردان؛ تێکست: شه‌ریف حوسێنپه‌ناهی، میلۆدی عه‌دنان که‌ریم، ئه‌رینج و دابه‌شکردنی ڤۆکاڵ: م. ئامانج غازی/ سۆلۆی ئامێر + ڤۆکاڵ: بێلان، باکۆ، عەبدو، محه‌مه‌د، به‌هێز، کاکه‌، نارین، لارین و به‌یان
  8. گوڵنیشان؛ ئاماده‌ و دابه‌شکردن: چیایی که‌مال سه‌عدی، سۆلۆی ده‌نگ: شێرزاد مەعرووف، محه‌مه‌د نەجاڕ، فه‌رمان ئه‌رسه‌لان + کۆراڵ
  9. گه‌شتی به‌هار؛ چڕین: لارین شازاد و م.ی. شێرزاد ئه‌حمه‌د، ئاماده‌کردن: هه‌رێم جه‌مال
    • گه‌شتی گۆرانی: مه‌ریه‌م بۆکانی؛ ئاواز و هۆنراوه‌: حه‌سه‌ن زیره‌ک
    • حه‌بیبه‌خان؛ ئاواز و هۆنراوە: فۆلکلۆری ناوچه‌ی گه‌رمیان
    • من تو ناڤێ؛ ئاواز و هۆنراوه‌: ته‌حسین ته‌ها‌، ئاماده‌ و دابه‌شکردن: م. سرود فوئاد
  10. دڵێکی شێت + ئه‌رێ گورێ؛ ئاماده‌ و دابه‌شکردن: ئیدریس حه‌کیم، سۆلۆی ده‌نگ: گه‌یلان تاهیر
  11. خه‌و خه‌یاڵه‌؛ ئاواز: ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: ئه‌رێنج: م.ی. هه‌ژار ئه‌حمه‌د سۆلۆی ده‌نگ: سرود حاته‌م
    • سێشه‌ممه‌ (10/5/2022)؛ پرۆگرامی به‌شی سینه‌ما و شانۆ
  12. دوایین پیاوی ناو کێڵگە‌؛ ده‌رهێنان: به‌رزان یونس سابیر، سه‌رپه‌رشتیار: م. شه‌هرام قادر عه‌لی
  13. تارماییی جه‌نگ؛ ده‌رهێنان: ڕێباز فه‌یسه‌ڵ نووری، سه‌رپه‌رشتیار: م. ئیبراهیم ڕەمەزان
  14. هیدفۆن؛ ده‌رهێنانی هێڤار عومه‌ر سدیق، سه‌رپه‌رشتیار: م. ئاراد حه‌سه‌نزاده‌‌
  15. من لێره‌م؛ ده‌رهێنان: گۆران به‌ختیار که‌مال، سه‌رپه‌رشتیار: م. ئیبراهیم ڕەمەزان
  16. دیکۆمینتاری یانه‌ی تۆپانێی هه‌ولێر؛ ده‌رهێنان: محه‌مه‌د خالد قادر، سه‌رپه‌رشتیار: پ.ی.د. ژیلوان تاهیر باپیر
  17. هیوا؛ ده‌رهێنان: خۆزگه‌ حه‌سه‌ن ئه‌بوبه‌کر، سه‌رپه‌رشتیار: م. ئاراد حه‌سه‌نزاده‌
  18. کۆتا شه‌و؛ ده‌رهێنان: محه‌مه‌د کامل مه‌حمود، سه‌رپه‌رشتیار: پ.ی.د. عەبدولناسر مسته‌فا زه‌ڵمی
  19. ئاوێنه‌؛ ده‌رهێنان: نوور محه‌مه‌د ئیبراهیم، سه‌رپه‌رشتیار: م. ئیبراهیم ڕەمەزان