كورتەچیرۆكێكی كوردی لە فیستیڤاڵێكی نێونەتەوەییدا چاپ كرایەوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

كورتەچیرۆكێكی نووسەری كورد (سەلاح گوڵ‌ئەندامی) كە یەكێك لە دامەزرێنەرانی ناوەندی نووسەرانی كوردستانە، لە ڤیستیڤاڵی نێونەتەوەییی ئۆكسڤۆرددا چاپ و بڵاو كرایەوە.

شەریف فەلاح بەرپرسی لقی باشووری ناوەندی نووسەرانی كوردستان بە “هەولێر”ی گوت: فستیڤاڵی نێونەتەوەییی ئاكسفۆرد كە بە بەشداریی چیرۆكنووسانی زۆربەی وڵاتانی جیهان وەكو ئەمریكا، كەنەدا، ئوستراڵیا، بریتانیا، ژاپۆن و وڵاتانی تر بەڕێوە چوو، چیرۆكی بیست كەس هەڵبژێردران و یەكێك لە چیرۆكە هەڵبژێردراوەكان، چیرۆكی كاک سەلاح گوڵ‌ئەندامی بوو بە ناوی ” My philosophical invention” یان ” داهێنانە فەلسەفییەکەی من”.
هەفتەی رابردوو هاوكات لەگەڵ ڕۆژی لە دایكبوونی شكسپێر لە مەراسێمێكدا تەواوی ئەو نووسەرانەی بۆ ڤیستیڤاڵەكە بانگهێشت كرابوون، ڕێزیان لێ نرا و پەرتووكی نووسەرە كوردەكەش بەسەر ئامادەبوواندا دابەش كرا.
سەلاح گوڵ‌ئەندامی، خەڵكی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و تاكو ئێستا زیاتر لە ١٠ كتێبی لێ چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر