چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەڵگەفیلمێکی كوردی دەچێتە كراكۆڤە

بەڵگەفیلمی (تاقیگەی ژمارە ٢ ) بەشداری لە لە ٦٢هەمین ڤستیڤاڵی فیلمی كراكۆڤی پۆڵەندا دەكات
كورتەفیلمی بەڵگەمەندی “تاقیگەی ژمارە 2” لە نووسین و دەرهێنانی ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر، لە ٦٢هەمین خولی فستیواڵی كراكۆڤی پۆڵەندا (پاڵێوەری ئۆسكار و بافتا) گوڵبژێر كرا، ئەم فێستیڤاڵە، مانگی دابێ لەو شارەدا بەڕێوە دەچێت.
بەڵگەفیلمی “تاقیگەی ژمارە 2” لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە فێستیڤاڵەكانی بیگ سكای، لە وڵاتی ئەمریكا (پاڵێوراوی ئۆسكار)، ٦٩هەمین فێستیڤاڵی فیلمی مارتۆڤێسكی لە وڵاتی سێربیا، 11هەمین خولی جەژنوارەی فلمز پاكستان، ١٣ مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئانجلیكای ئامریكا لە بەشی كێبەركێ نەمایش كراوە.
“تاقیگەی ژمارە ٢” خاوەنی دوو خەڵاتی نێونەتەوەیییە كە لە ھەردوو فێستیڤاڵی سلێمانی و سلێبرێتی وڵاتی ئیتاڵیا بەدەستی هێناوە.
كۆمپانیای لامێدیا بەرهەمهێنەری هاوبەشی ئەم كورتەفیلمە بەڵگەمەندەیە.