بەڕێوەچوونی چوارەمین دیدارەشیعری كوردانەی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید

چوارەمین دیدارەشیعری كوردانەی “یۆتۆبۆری” بە بەشداریی شاعیران و نووسەرانی كورد لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.

چوارەمین دیدارەشیعری كوردانەی “یۆتۆبۆری؛ Goteborg” بە یارمەتیی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی یۆتۆبۆری، بە بەشداریی شاعیران و نووسەرانی كورد و بە ئامادەبوونی گرووپی دەفی ژنانی یۆتۆبۆری بە هاوكاری موزیكزانی كورد “ئاسۆ دیلان” بە ئامێری عوود لە هۆڵی “فۆڵكت هیووس” Folkets Hus Hammarkullen لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.
یەكێك لە خاڵە بەرچاوەكانی ئەم رووداوە ئەدەبییە ئامادەبوونی نووسەری گەورەی كورد مامۆستا “عەبدوڵڵا سەراج” لە هەردوو ڕۆژی دیدارەكەدا بوو.

“شەماڵ ئیبڕاهیمزادە” وەكوو پێشكەشكارێكی سەركەوتوو چوارەمین دیدارەشیعری كوردانەی “یۆتۆبۆری”ی بەڕێوە برد و هونەرمەند “ڕێبین ڕەشید” كاری دیكۆر و ڕووناكییەکەی بۆ کردبوو؛ هەروەها كاروباریی تەكنیكیش لە ئەستۆی “نەوزاد باهر”دا بوو.

ھەواڵی زیاتر