نووسەر وهونەرمەند د. كەیفی ئەحمەد حەوتەمین كتێبی خۆی بڵاو كردەوە

كامەران حاجی ئەلیاس

نووسەر وهونەرمەندی دیاری كوردستان د.كەیفی ئەحمەد حەوتەمین كتێبی خۆی بە ناوی (ئەدەب و چیرۆكی منداڵان) بڵاو كردەوە.

لەسەر ناوەرۆكی كتێبەكە نووسەر و هونەرمەند د. كەیفی بە رۆژنامەی هەولێری راگەیاند: “کتێبەكەم بە گشتی باس لە هەموو بوارەكانی ئەدەبی منداڵان دەكات، وەكو چیرۆك، شانۆ، سرووود و، مۆسیقا؛ بەڵام زیاتر گرنگیم بە بواری چیرۆك داوە بە نموونە باسی هەموو جۆرەكانی چیرۆكی منداڵانم كردووە.”
هەروەها گوتی “ئەم كتێبە كتێبێكی ئەكادیمی لێكۆڵینەوەییە، دەكرێت وەك میتۆدێك لە قوتابخانەكان و باخچەی ساوایان سوودی لێ وەربگیرێت”.
د. كەیفی ئەحمەد جگە لەو حەوت كتێبە كتێبێكی تری بە هاوبەشی چاپ كردووە؛. لە هەمان كاتدا خاوەنی (11) لێكۆڵینەوەی ئەكادیمیە،كە لە گۆڤارەی زانكۆكانی (سەڵاحەدین، كۆیە، کەرکووک و، راپەڕیندا بڵاو كرانەتەوە.
شایانی باسە كتێبەكە لەلایەن (ئەكادیمیای كوردی) بە ژمارە (447) بە تیراژی (2867) بڵاو كراوەتەوە؛ لە 190 لاپەڕەی قەبارە گەورە پێك هاتووە؛ لە چاپخانەی (زانكۆی سەلاحەددین) لە هەولێر چاپ كراوە.

ھەواڵی زیاتر