له کەنەدا فیلمێكی كوردی خەڵاتی باشترینی پێ درا

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد “شەوكەت ئەمین كوركی” خەڵاتی باشترین فیلمی لە بیستوحەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤیكتۆریا” لە وڵاتی كەنەدای بەدەست هێنا.

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماكاری كورد “شەوكەت ئەمین كوركی”، لە بەرهەمهێنانی “مەمەدئەكتاش”، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی لە بەشی سەرەكی بیستوحەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤیكتۆریا” Victoria لە وڵاتی كەنەدا نمایش كرا و لە لایەن هۆگران، ڕخنەگران و نووسەرانی سینەماییەوە پێشوازیی لێ كرا و توانیی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی “پێشبڕكێی نێودەوڵەتی” ئەم بۆنە گرینگە سینەماییە بەدەست بێنێت.
“ئەزموون” بەرهەمی كۆمپانیای “میتۆس فیلم”ی بەرلین و كۆمپانیای “مەستی فیلم”ی سلێمانی كە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری ولاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەم هاتووە و لە لایەن كۆمپانیای ئەڵمانی “ئارت هوود” ArtHood لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.
بیستوحەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤیكتۆریا” VFF بە سەرۆكایەتی “دان مەك دۆنا” Dan McDonagh، بە بەرپرسیاریی خاتوو “كێتی كەی” و بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەكانی پێشبڕكێ و دەرەوەی پێشبڕكێ، لە ڕۆژانی 4 تا 13ی شوباتی 2022 لە شاری ڤەنكۆڤێر لە وڵاتی كەنەدا بەڕێوە چوو.

ھەواڵی زیاتر