شانۆگروپی “هەوار” لە کەرکووکەوە بەڕێ كەوت بۆ کارێکی نوێتر

گروپە شانۆی هەوار لە کەرکووک لە تازەترین بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵە نیودەوڵەتییەکان دەچێت بۆ فێستیڤاڵە شانۆ نیودەوڵەتییەکەی فەجر.

نەژاد نەجم سەرۆکی گروپی شانۆی “هەوار” تایبەت بۆ “هەولێر” ورده‌کاری کارە نوێکەیانی ناردووە و دەڵێ: “بۆ ساڵی چلەمین ئێمە وەک گروپی شانۆی هەوار بە شانۆی “کورسیەکان” بەشدارین لە فێستیڤاڵەشانۆی “فەجر”دا.
گوتیشی: لە نووسینی “یوجین یونسکۆ” و سینۆگرفیا و دەرهێنانی خۆمم، نواندنی “هەوار فارس، هونەر شەوقی، سەلام زەنگەنە، هادی جوانڕۆیی، مستەفا بەکر و ڕەحمان عەزیزی”ـە کاری دیکۆر “هۆزان شێرزاد و ڕووناکی عەلی نەوزاد”، هەروەها کاری میوزیک “سیروان عومەر” کردوویەتی، لە 9/ 2/ 2022 لە تاران نمایش کرا، بە بەشداری 350 نمایشی شانۆیی بۆ ماوەی 16 ڕۆژ.

ھەواڵی زیاتر