هەرمان خۆشناو وەكو ڕۆژنامەنووسێكی خاوەن پێداویستیی تایبەت لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە ڕێزی لێنرا، بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەرە رۆشنبیری و تیپە هونەرییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر لە رێوڕەسمێكدا، رێزی لە چوار رۆژنامەنووسی خاوەن پێداویستیی تایبەت گرت، كە یەكێك لەوانە هەرمان خۆشناو بوو.
مەڕاسیمی خەڵات بەخشینەكە لە هۆڵی رۆشنبیری لە هەولێر بە ئامادەبوونی كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و سالار عوسمان، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە رۆشنبیران و نووسەران و میدیاكاران بەڕێوە چوو.
هەرمان خۆشناو، لە لیدوانێكیدا بۆ “هەولێر”ـدا، سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەرە رۆشنبیری و تیپە هونەرییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری كرد وگوتی: ” هیوادارم لە ئاست گرنگی و گەورەیی ئەو پیشەیە بین”.
نووری بێخالی، سەبارەت بە پێدانی ئەم خەڵاتە دەڵێت : “هەرمان وەك هەواڵسازێكی وردبین و بە سەلیقە، هەر تەنیا ڕۆژنامەنووس و میدیاكارێكی پیشەگەر و كارا و لێهاتوو نییە، بەڵكوو لە باری پیشەیی، هۆشیاریی كوردبوون و خەمخۆریی بۆ زمانی دایك و بەرپرسیار لە ئاست پاراستنی سەنگ و بەهای ئەو زمانە وەك بەشێك لە بوون و شوناسی خۆی، دەبێ ڕۆژنامەنووس و میدیاكاری بە جەستە ساغی، لێیەوە فێری كوردی و هەواڵسازی ببن.
جێی باسە چوار رۆژنامەنووسەكە بریتی بوون لە سالار جەلال، ئەڤین سەڵاحەدین، محەمەد زەنگەنە و هەرمان خۆشناو.
previous post
next post