ساڵیادی پرۆژه‌ی كتیب

31/1/2022 ساڵیادی پڕۆژەی کتێبە؛ دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی پڕۆژەیەکدا تێدەپەڕێ کە بە سەدان چالاکیی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و فەرهەنگی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، سۆران و، چەمچەماڵدا بەئەنجام گەیاندووە.

ئەم پڕۆژەیە سەدان ئەندامی چالاکی لەو شارانەدا هەیە؛ هاوکات سەرجەم چالاکییەکانیان بەخۆبەخشانە دەکەن لەژێر دروشمی بەکولتورکردنی خوێندنەوەدا؛ چالاکییەکەیان هەمەجۆرە، لە نموونەی پێشانگای کتێب؛ گەشتی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب، کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی و فەرهەنگی لەگەڵ دەیان چالاکیی تریشدا…
ئەوەی جێگای دڵخۆشیە لەدوای ڕاگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە تا ئێستا بە سەدان و هەزاران خوێنەر هاتوونەتە نێو دنیای خوێندنەوە و دەستیان داوەتە خوێندنەوە؛ هێمن فاروق بەڕێوەبەری پڕۆژەی کتێب پێی ڕاگەیاندین ئەمجارە لە ساڵیادی پڕۆژە لە مەراسیمێکی شایستەدا نووسەران و وەرگێڕان خەڵات دەکەین و بەڵێنی بەردەوامی بە دڵسۆزانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردەواری دووپات دەکەینەوه.