فیلمی ڕۆژی حەوتەم گەیشتە دواقۆناغی پێشبڕکێ لە جەژنەفیلمی بەوابەدا

فیلمی (ڕۆژی حەوتەم)، کە سیناریۆ و دەرهێنانەکەی (بیلال سەلاح) کردوویەتی و دوای بەشداربوون لە چەندین فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی، ئێستا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی (بوابە)دایە لە خوارووی عێراق.

لەم فیستیڤاڵەدا ٢٨ وڵاتی جیهانی تێیدا بەشدارن و ٢٥ کورتەفیلم لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیدان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی باشترین سیناریۆ و فیلم و وێنەگرتن. بیلال سەلاح وەک تاکە هونەرمەندی کورد بە فیلمی (ڕۆژی حەوتەم) لەم فیستیڤاڵەدا بەشدارە و چاوەڕوان دەکرێت، خەڵاتێکی نوێ بەدەست بێنێت و دەستکەوتێکی نوێ لە مێژووی فیلمی کوردیدا تۆمار بکات.

ھەواڵی زیاتر