نازێ عەزیزی بێدەنگیی شکاند

خانمە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (نازێ عەزیزی) دوای ماوەیەک دابڕان لە موزیک و گۆرانی، جارێکی تر بە بەرهەمێکی هەڵپەڕکێ و خێرا لەگەڵ (کەی‌مەگەزین) دەستی بە کارە هونەرییەکانی کردەوە و گۆرانیەکی نوێی وەک نوێترین بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٢ بە ناونیشانی “یار” لە یوتیوبی مەگەزینەوە بڵاو کردەوە، کە بە هاوکاری هونەرمەندان “ئارام سەردار” و بۆتان ئەبوبەکر و ڤینۆ گرووپ هاتووەتە بەرهەم.
“نازێ عەزیزی” لەبارەی ئەو گۆرانیە تازەكەیەوەش دەڵێت: “خۆشحاڵم کە توانیم جارێکی تر بە گۆرانیی یار لەگەڵ عاشقانی گۆرانی و جەماوەرەکەم شاد ببمەوە، کە دەمێکە چاوەڕوانی گۆرانی و بەرهەمی نوێی بەندەن، بۆیە پێیان ڕادەگەیەنم کە ئێستا دەتوانن سەردانی کەناڵی یوتیوبی کەی‌مەگەزین بکەن و گوێ لە گۆرانیە نوێیەکەم بگرن، کە جیاوازە لەگەڵ تەواوی گۆرانیەکانی پێشوومدا.

ھەواڵی زیاتر