چاوان خەلیل خەڵاتی باشترین ئەکتەری ناو کچانی پێ بەخشرا

لە دوای ٧ ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی دووەمین فیستیڤاڵی شانۆی کەرکوک، خولی عەلی کەریم، لێژنەی هەڵسەنگاندنی فیستیڤاڵ کە پێکهاتبوو لە چەند شارەزایەکی بواری شانۆ، لە کۆتا رۆژی فیستیڤاڵەکەدا و خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی بەخشیە (چاوان خەلیل)ـی شانۆکار، کە لە هەولێرەوە بە شانۆگەریی (شەوگار گۆرانی دەڵێت) بەشداربوو. سەبارەت بە خەڵاتەکەیشی لەم فیستیڤاڵەدا (چاوان) گوتی: بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە لەم خوولەی فیستیڤاڵی کەرکوک، هانم دەدات، کە زیاتر پەرە بە کارە هونەرییەکانم بدەم و لە ئێستاوە کار بکەم بۆ گەڵاڵەکردنی چەند پڕۆژەیەکی دیکەی شانۆیی و سەرکەوتنی منیش لەم فیستیڤاڵەدا دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی گرووپە شانۆییەکەمان لە هەولێر، کە مامۆستا (مەهدی حەسەن) و (هاوبیر حوسێن زارین) و (هاوار حەمید) هەمیشە پشتیوانی کارەکانم بوون و هەوڵیانداوە، کە وەک ئەکتەرێکی سەرکەوتوو لەسەر تەختی شانۆی کوردی لە نمایشەکاندا ببینرێم. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم، کە هاوکار و پشتیوانی ئێمە و بەرهەمە شانۆییەکەمان بوون.

ھەواڵی زیاتر