هاوکار مستەفا سەرقاڵی فیلمێکی دیکۆمێنتارییە

دوای لافاوەکەی هەولێر و گیانسپاردنی ١٢ هاونیشتمانی و بێسەروشوێنکەوتنی منداڵێکی ١٠ مانگان و شوانکارێک، هونەرمەندی دەرهێنەر (هاوکار مستەفا) ئێستا سەرگەرمی نووسینەوەی سیناریۆیەکی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنتاری تایبەت بەو کارەساتە و دەیەوێ لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە.

دەرهێنەری ناوبراو لە ئاخاوتنێکی تایبەت بە (هەولێر)دا دەڵێت: وەک هونەرمەندێک و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر، کە وەک تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان تا بە ئەمڕۆش دەگات خەریکی گەڕانین بە دوای تەرمی (دانەر و ئومێد)دا، کە لە لافاوەکەی هەولێردا بێسەروسۆراغن و تەرمیان نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانیش بۆ ئەو مەبەستە چەندین گوند و گەڕەکیان پشکنیوە، بۆیە وەک دەرهێنەرێک بە هاوکاری (شیڤان شێرزاد)ـی ڕۆژنامەنووس، خەریکی نووسینی سیناریۆیەکین بۆ فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ئەو کارەساتە و دەمانەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا فیلمەکە بخەینه بەر دیدی بینەران و لە کەناڵە ئاسمانیەکانیشەوە پەخشی بکەین.
گوتیشی چاوەڕوانین، کە حکوومەت و کەرتی تایبەت سەپۆرتی پڕۆژەکە بکەن، کە خزمەت بە هونەر و مێژووی ئەو شارە دەکات و ڕووداوێکی مێژوویی لە ئامێز دەگرێت و ئێمەش کردوومانە بە هەوێنی فیلمەکە.

ھەواڵی زیاتر