بەڵگەفیلمی دەرهێنەری كورد (هۆگر هروری) لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید و خەڵاتی باشترینی پێ درا.
رادیۆی سوید راپۆرتێكی لەم بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە ئاماژەی بەوە داوە كە خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی ڤێستڤاڵی Guldbaggegalan درایە فیلمی (سەبایە) كە لەلایەن دەرهێنەری كورد هۆگر هروری كاری دەرهێنانی بۆ كراوە
فیلمی “سەبایە”، بەڵگەفیلمێكی سینەمایی كوردییە باس لە ژیانی دوو گەنج دەكات بە ناوەكانی مەحموود و زیاد دەكات، كە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسی بۆ رزگاركردنی ژنان و كچانی كوردانی ئێزدی، كە داعش وەك سەبایا لە مەترسیدارترین كامپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كامپی ئەلهۆڵ لە سووریا بەكاریان دەهێنێت.
هۆگر هروری سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتەكە دەڵێت: “بۆ من وەكو كوردێك گرنگ بوو لە وڵاتێكی وەكو سوید ئەو خەڵاتە وەرگرم، ئەو خەڵاتەیشی كە پێم دراوە پێشكەیشی هەموو كچە كوردێکی ئێزدی دەكەم كە لە بندەستی داعشدا بەدیل گیرابوون، چونكە قارەمانیەتی ئەوان بوو كە وای كرد ئەو خەڵاتە وەرگرم.
ئەم بەڵگەفیلمە دەزگای سینەمای سوید و تەلەڤزیۆنی سوید لە رووی ماددی هاوكاری بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەی كردووە و هەروەها ماڵی ئێزدی لە رۆژئاوای كوردستان و سەرپەرشتیارانی كامپی ئەلهۆڵ پاڵپشت و هاوكار بوونە بۆ ئەنجامدانی ئەم بەڵگەفیلمە.
شایانی باسە هۆگر هروری، دەرهێنەرێكی دیاری كوردە جگە لەو خەڵاتەی كە وڵاتی سوید وەرگرتووە پێشتریش خاوەنی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بووە لە بەشی نێودەوڵەتی فیلمی “ساندانس”ی ئەمریكا لەسەر هەمان بەڵگەفیلم.