سەعات ١١ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه 31/1/2022 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی كاكه ئیدریسی هه‌میشه‌له‌یاد، به چاودێریی “سه‌باح به‌توڵا” به‌رپرسی لقی ٩ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌گای لقی ٩ی پارتی له ده‌ڤه‌ری ئاكرێ، پێشانگایه‌كی وێنه‌ی فۆتۆگرافی خه‌بات و به‌رخودانی كاكه “ئیدریس”ـی ههمیشهلەیاد ده‌كرێته‌وه كه له‌لایه‌ن وێنه‌گری فۆتۆگراف مه‌حمود هه‌ولێری ئاماده و ڕێك خراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ناوبراو سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگا فۆتۆگرافیه بە هەولێری ڕایگه‌یاند: “هه‌موو ساڵێك له‌و مێژووه‌دا كه یادی كۆچی دوایی كاكه ئیدریسی هه‌میشه له‌یاده، من وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و پارتایه‌تی ئه‌و یاده به كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی وێنه‌ی فۆتۆگرافی به‌رز ڕاده‌گرم و هه‌موو جارێك ژماریه‌ك وێنه‌ی ئه‌رشیفی ئه‌و مرۆڤه مێرخاسه چاپ دەکەم.”