هەردی سەلامی؛ ئالوودە بووە

هونەرمەند هەردی سەلامی ئالوودە بڵاو دەکاتەوە.. گۆرانیبێژی دەنگخۆش هەردی سەلامی تازەترین گۆرانی لە یوتیوبی تایبەتی خۆی بە ناوی ئالوودە بڵاو کردەوە.

؛ “ئالوودە” نوێترین ڤیدیۆکلیپی هەردی سەلامیە، لە ئاواز و میوزیکی هەردی سەلامی خۆیەتی و ئەڕەینجی گۆرانییەکەی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ کراوە، هەروەها کاری میکس و ماستەرینگەکەشی لەلایەن فەقێزادە، لەم گۆرانیدا بە ئامێری گیتاری بێەنام رەهنما، بەشدار بووە، ناسر حەیدەریش کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. هومەرمەند هەردی سەلامی، ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانیدا لەدایك بووە؛ دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان. سەرەتا وەك دەرهێنەر کاری کردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، هەروەها خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکە.

ھەواڵی زیاتر