خولی شەشەمی فیستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆر لە هەولێر بەرێوەدەچێت

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

لەژێر دروشمی (وڵات بنیات دەنێین تیرۆر لەگۆر دەنێین )، لە 1ی شوبات تا 3 ی شوباتی-2022 خولی شەشەمی فیستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆر لە هەولێر بەرێوەدەچێت.

هونەرمەند پشتیوان عەبدوڵا، دامەزرێنەرو سەرۆكی فیستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆر بە “هەولێر”ـی راگەیاند: “بە بەشداری 40 كورتە فیلم، كە 20 فیلمیان كوردین و زۆربەیان یەكەم جارە نمایش دەكرێن، فیستڤاڵەكە لە سینەمای ئەمپایەر لە فاملی موڵ بەرێوەدەچێت، وا بڕیارە 8 خەڵات بەسەر فیلم و دەرهێنەرە سەركەوتووەكان دابەش بكرێت”.
پیشتیوان عەبدوڵا، گوتیشی: ” خەڵاتەكان بەم شێوە دەبێت كە لەلایەن لیژنەی دادوەران دەسنیشان دەكرێن (باشترین دەرهێنەر، باشترین فلیمی ئەنیمیشن،باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری، باشترین بەرجەستەو نواندن، باشترین سیناریۆ) لەم خولەدا 200 میوان لە دەرەوە ی هەولێر بانگهێشت كراون،خولەكەش لەژێر دروشمی (وڵات بنیات دەنێین تیرۆر لەگۆر دەنێین ) بەرێوەدەچێت. “.
پیشتیوان عەبدوڵا لە كۆتایی قسەكانیدا سوپاسی “ئومێد خۆشناو”ـی پارێزگاری هەولێر و گشت سپۆنسەرەكانی دیكەشی كرد كە بە هەر شێوەیەك بەشدارن لە سەرخستنی ئەم فیستیڤاڵە.