شیرینەی نەڤید زەردی ڕیکۆرد دەشکێنێت

(شیرینە)، گۆرانییەکی ناوازەی هونەرمەند (نەڤید زەردی)، کە لە ماوەی تەنیا ٤ ڕۆژدا ملیۆنێک بینەری لە یوتیوب تێپەڕاند و زۆترین جاریش لە لایەن هەوادارانی ئەم هونەرمەندەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک و ئینیستگرام و سناپ چاتدا بڵاو کراوەتەوە.

نەڤید زەردی لە ڕووی ستایل و کلیپی گۆرانییەکانی بە تەواوەتی لە هونەرمەندانی دیکەدا جیاوازە، هاوکات هەمیشە پشت بە تێکست و میلۆدییەکانی خۆی دەبەستێت و زۆربەی تێکستەکانیشی توانج و تانەن لە گرفتە کۆمەڵایەتیەکان و خۆشەویستی ئەو سەردەمە، بەڵام لەم گۆرانیە نوێیەدا (نەڤید زەردی) نموونەیەکی زیندوو لە پێشکەوتنی موزیک و گۆرانی کوردی نیشانی بینەر و جەماوەرەکەی دەدات، کە ئێستا لە چوار پارچەی کوردستان و سەرتانسەری دنیا گوێ بۆ گۆرانیەکانی ئەو هونەرمەندە دەگرن، چونکە خاوەن ستایلێکی جیاوار و تایبەت بەخۆیەتی و جووڵەکانیشی لە نێو گۆرانیدا تەواو جیاوازن.

ھەواڵی زیاتر