شانۆکارێک بەرەو لووتکە هەنگاو دەنێ!

توانا وەک گەنجێکی بەهرەمەند خزمەتی هونەری وڵاتەکەی کردووە لە ڕووی شانۆ و سینەمای کوردی؛ توانا خزمەتی کۆمەڵگەکەی کردوە و بێ ئەوەی گوێ بداتە ماندوویەتی.

توانا دەڵێت: من هەمووکات حەزم دەکرد خزمەتی نیشتمان بکەم و، زۆر هەست بە دڵخۆشی دەکەم کە دەبینم دڵخۆشن “هەردەم هونەرەکەم خستۆتە خزمەتی ئەو کەسانەی کە پێویستیان”ـە خەندەی ئەو مرۆڤە جوانانە دەبینم بۆ من مانای ژیان دەگەیێنێ، کە بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی هەولێر کارمان کرد بە خۆبەخش توانیمان دڵی ئەو منداڵه‌ جوانانە بۆ ساتێکش بێ، دڵخۆش بکەین کە لەگەڵ هاوڕێم (جیاڤان هۆستانی) ئەو کارە بکەین؛ ئەمە منی زۆر دڵخۆش کرد.
توانا لە شانۆی زستانی ١٩٨٨دا ڕۆڵی سەرەکیی بینیوە، لە شانۆگەری (ڕیفراندۆم) و (من تەنهام) دەرهێنەر و ئەکتەر بووە، لە شانۆی “شەوگار گۆرانی خۆی دەڵێ”دا بەڕێوەبەری شانۆ بووە؛ لە بوارەکانی سینەما و فلیم بەشداریی کردووە، لە ترایلەری درامای (کوێخا سێوێ) بەڕێوەبەری دیزاینی جلوبەرگ بووە، لە فلیمەکانی دیکەشدا وەک دیزاینەر و لە بەشی کاست کاری کردووە؛ کە لە یەکێک لە فیلمەکان پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار، بۆ ساڵی 2022 وەک casting کاری کردووە، لە بوارەکانی دراما بەڕێوەبەری دیزاین و دیکۆر بووە.
چەندین کاری خۆبەخشیی کردووە لە چەندین کار و چالاکی جۆراوجۆر بۆ پشتگیری لە منداڵانی بێ‌سەمیان (بێ‌سەرپەرشت) و، منداڵی گوندنشینان و لاوان کاری کردووە، هاوکات توانا لە شانۆگەریەک بۆ منداڵان بە ناوی (کەروێشک ڕاوی ڕێوی دەکا) کە شانۆگەریەکە سێ ڕۆژ نمایش کرا، وەک باشترین ئەکتەر دیاری کرا .

ھەواڵی زیاتر