لە سلێمانی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی د. دلێر ئیسماعیل شاوەیس و عەبدولڕەقیب یوسف دەکات

لە درێژەی دیدار و بەسەرکردنەوەکاندا، بۆ پشتگیریکردنی لە ئەدیب و ھونەرمەند و نووسەران و زیاتر لەنزیکەوە ئاشنابوون بە چالاکی و بەرھەماکانیان، د. سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی ھەریەک لە د. دلێر ئیسماعیل شاوەیس، نووسەر و ئەکادیمیست و عەبدولڕەقیب یوسف، نووسەر و شوێنەوارناس کرد.
لە دیدارەکەدا، پرسەکانی بواری نووسین، مێژوو و شوێنەوار خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەرنج و پێشنیارەکانی بەرز نرخاندن و هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی بۆ دووپات کردنەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

ھەواڵی زیاتر