فیلمە دەوڵەمەندەکانی ساڵ

ئا – محمد لادێ – هه‌‌ولێر

ئەمانەی خوارەوە ئەو فیلمانەن کە داهاتێکی هەرە زۆریان کۆ کردووەتەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ تاکو سەرەتای کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ:

  • . DUNE
    لە پلەی دەیەمی ریزبەندی فیلمە هەرە پڕ داهاتەکانی ساڵی ٢٠٢١دا فیلمە خەیاڵی زانستیەکەی سکایفای (دوون) دێت بە کۆکردنەوەی ٣٧٤ملیۆن دۆلار.

*. Black Widow
فیلمی بێوەژنە رەشەکە یەکێکە لە فیلمە هەرە بەناوبانگەکانی کۆمپانیای مارڤێل و جیهان، بە کۆکردنەوەی ٣٨٠ملیۆن دۆلار لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیەکە دێت.

  • . Shang-Chi And The Legend Of Ten Rings
    کۆمپانیای مارڤێل لەم فیلمەدا ئەکتەرێکی نوێ بە بینەران دەناسێنێت،توانیی پێش Black Widow بکەوێتەوە لە بۆکس ئۆفیس، ٤٣٢ملیۆن دۆلاری کۆ کردەوە.

*. Godzilla vs. Kong
لە فیلمە بەناوبانگەکانی ساڵ و یەکەم فیلم بوو دوای خانەبەند و کەرەنتینی جیهان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەرگاکانی سینەمای بە روودا کرایەوە، توانیی ٤٦٧ملیۆن دۆلار کۆ بکاتەوە.

  • . VENOM- Let there Be Carnage
    رەخنەگران زۆر رقیان لێ دەبێتەوە، بەڵام سەرکەوتنێکی زۆر گەورەی تۆمار کرد، ئەکتەری بەناوبانگی جیهان تۆم هاردی رۆڵی ئەکتەری سەرەکیی تێدا دەگێرێت. دەرهێنەر ئاندی سێرکیز تێکەڵەیەکی لە وەحش و کۆمیدیا دروست کردووە. بە کۆکردنەوەی٤٧٠ملیۆن دۆلار لە پلەی شەشەم دێت.
  • . Detective Chinatow3
    یەکێ لەو فیلمە چینیانەیە کە ئەمساڵ دەرچوو هاتە ناو ریزبەدیەکەوە، فیلمەکە چەند ریکۆردێکی شکاند لەوانە: کۆکردنەوەی زۆرترین داهات لەگەڵ یەکەم کرانەوەی کۆتایی هەفتە لە چین ٦٨٦ملیۆن دۆلاری کۆ کردەوە.

*. F9
دووبارە و سێبارە فیلمە بەناوبانگەکەی هەموو قارەکان فاست ئاند فیوریەس، هەرچەندە ساڵێک دوا خرا ئەگەر بەهۆی کۆرۆنا نەبا بێگومان چەندان ملیۆن دۆلاری زیاتری کۆ دەکردەوە. بە ٧٤٠ ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەمی ریزبەندیەکە دێت. فیلمی the Fast and Furious series هەمیشە وەکو پارە کۆکەرەوەیەکی گەورە دەبیندرێت.

*. No Time To Die
یەکێک لە فیلمە خۆشەکانی زنجیرەفیلمی جەیمس بۆندە کە ناسراوە بە سیخوڕی (٠٠٧)، بە گوێرەی بینەر و رەخنەگران فیلمەکە شایەنی چاوەڕێکردن بوو، ٧٥٨ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی جیهان کۆ کردەوە. شایانی باسە ئەوە کۆتا فیلمی ئەکتەر دانیێل کاریج بوو کە رۆڵی جەیمس بۆندی تێدا بگێڕێت.

*. Hi،Mom
ئەو فیلمە چیرۆکی سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ سینەماکانی چین. بە کۆکردنەوەی ٨٢٢ملیۆن دۆلار بووە دووەم فیلمی هەرە پڕداهاتی ساڵ.

  • . The Battle of Lake Changjin
    لە پلەی یەکەمی جیهانیش هەر فیلمی چینیە، بێگومان بە پشتبەستن بەو ژمارە زۆرەی خەڵکی چینی کە لە جیهاندا هەیە. ماوەی فیلمەکە سێ سەعاتە و بریتیە لە نیشاندانی داستانێکی جەنگ لە نێوان سەربازانی چینی و هێزی ئەمریکی. بە کۆکردنەوەی ٨٩٦ملیۆن دۆلار لە پلەی یەکەم دێت.
    ئەڵبەت وەکو ئاماژەمان پێ دا ئەم ریزبەندیە تاکو سەرەتای مانگی دیسێمبەرە.
ھەواڵی زیاتر