دلێر گەرمیانی گۆرانی بۆ پێشمەرگە دەڵێت

وەک وەفایەک بۆ هێزە قارەمانەکانی کوردستان و دووپاتکردنەوەی خۆشەویستی خۆی بۆ سەرۆک و ڕابەری کورد، هونەرمەندی گۆرانیبێژ (دلێر گەرمیانی) کۆتایی بە تۆمارکرنی گۆرانیە تازەکەی هێنا، کە ناوی ناوە (پێشمەرگە و سەرۆک).

ئەو بەرهەمە لە دابەشکردنی (هۆگر سەعید کورد) و ئاواز هونەرمەند خۆیەتی، تەواوی کارە تەکنیەکانی (هۆگر سەعید) جێبەجێی کردووە و بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا کەناڵی ئاسمانی کوردستان TV، کاری وێنەگرتنی کلیپەکەی بگرێتە ئەستۆی خۆی و وەک بەرهەمێکی ناوازە لە شاشە جوانەکەی خۆی پەخشی بکات. سەبارەت بەو بەرهەمە نوێیەش (دلێر گەرمیانی) بۆ (هەولێر) دواو گوتی؛ ئەو گۆرانیە یەکێک دەبێت لەو بەرهەمانەی کە بۆ خەبات و تێکۆشانی سەرۆک و ڕابەری نەتەوەییمان و پێشمەرگەی کۆڵندەری کوردستان گوتوومە و دەربڕینی خۆشەویستیە بۆ ئەوانەی لە گۆڕەپانی جەنگدا سڵیان نەکردەوە لە تێکشاندنی خەونی گڵاوی دوژمنانی کوردستان، بە سوپاسەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا کوردستان Tv کاری وێنەگرتنی کلیپەکەم بۆ دەکات و هەر لەو کەناڵە ئاسمانیەشەوە دەست دەکەین بە پەخشکردنی گۆرانیە تازەکەم.

ھەواڵی زیاتر