پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

له‌ كۆیه‌ گروپی هاوڕێیانی ئارامی رۆح كۆنسیرتی ئه‌نجامدا

گروپی هاوڕێیانی ئارامی رۆح یه‌كێكه‌ له‌ گروپه‌ هونه‌رییه‌ جوانه‌كان كه‌ له‌ ئیستادا له‌ هه‌رێم له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه‌و، تاو تاوه‌ چالاكی هونه‌ری ئه‌نجامده‌دات.

ئه‌و گروپه‌ پیكهاتووه‌ له‌ چه‌ندین ژه‌نیارو هونه‌رمه‌ندی به‌تواناو به‌ سه‌لیقه‌ی شاری كۆیه‌، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ناوو ناوبانگێكی رۆشه‌نیان هه‌یه‌، چه‌ندین گۆرانی بێژی پر نه‌غمه‌ له‌و گروپه‌دا توانای خۆیان به‌ده‌ر خستووه‌و له‌وێوه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ گوێماندا هه‌ڵده‌ده‌ن.
ئه‌و گروپه‌ به‌ هاوبه‌شی زانكۆی كۆیه‌ پێنجه‌مین كۆنسیرتی خۆی ئه‌نجام دا، دوێنی (13.12.2021) كاتژمێر (3) ی دوای نیوه‌ڕۆ، له‌شاری كۆیه‌، شاری حاجی و تاهیر تۆفیق و سێوه‌و زۆرانی تر… كۆنسێرتێكی پڕ هونه‌ری به‌ ده‌نگی چه‌ند گۆرانی بێژێكی پر نه‌غمه‌ و به‌سۆز، له‌ هۆڵی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی كۆیه‌، به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوو، میوانێكی زۆر به‌ڕێوه‌چوو.
ژه‌نیارانی كۆنسێرت:
ئاره‌زو ئیسماعیل مه‌نسور
ڕه‌وه‌ز مه‌ولود ژاكاو
باهۆز مام هه‌ژار
ره‌نج خه‌زانی
محه‌مه‌د كه‌مال
ئاشتی محه‌مه‌د
گۆرانی بێژانی كۆنسیرت
ڕه‌زا سه‌ڵه‌واتی
ڕازاو عومه‌ر
سیڤان عه‌باس
خۆزگه‌ ئازاد
داهین شوان
ئاره‌زو ئیسماعیل مه‌نسور
شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند (ڕه‌زا سه‌ڵه‌واتی) نه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ (سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری) یه‌، یه‌كیكه‌ له‌ ده‌نگه‌ ناسراوه‌كانی كوردستان و له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری باپیری گۆرانی ده‌چڕێت. ئه‌و كۆنسێرته‌ی سه‌ڵه‌واتی یه‌كه‌مین كۆنسێرته‌ به‌و شێوه‌ به‌رچاوه‌ له‌ هه‌رێم به‌شداری بكات..هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی تریش چه‌ندین به‌رهه‌م و كارو چالاكی به‌رچاویان هه‌یه‌و ناسراون له‌ مه‌یدانی گۆرانی گووتندا.
هاورێانی ئارامیڕۆح، له‌ئیواره‌یه‌كی دوا ئێواره‌كانی پایزدا به‌ نۆته‌و ئاوازو گۆرانی ڕۆحیان ئارام كردینه‌وه‌…