نمایشکرانی شانۆی مردن لە چواروەرزدا

شانۆی (مردن لە چواروەرزدا) لە نووسینی (بەیان ئەحمەد) و دەرھێنانی (خەرمان ھیرانی) و نواندنی ھونەرمەندان (تەلار ھیرانی، بەیان زەریفی، خەرمان ھیرانی، فەریدە ئەحمەد، بەیان ئەحمەد)ـە و لە نێو جەرگەی پایتەختدا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە پارکی شاردا بە بەشداری گرووپێکی دەفژەن نمایش کرا.
ناوەرۆکی ئەو بەرھەمە باس لە ئێش و ئازارەکانی ئافرەت دەکات، کە بە دوای خۆشبەختیدا دەگەڕێن و دەیانەوێت لە سووچێکی ئەو دنیایەدا بە ئارامی ژیان بەسەربەرن، بەڵام گرفتە کۆمەڵایەتیەکان ڕێگرن لە بەردەم خەونی ژنان.
نمایشی ئەو بەرھەمە ھاوکات بوو لەگەڵ ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، شانۆکارانیش لەو نمایشەدا بە بەرگێکی سپی و ھێماکردن بۆ ئازادی و تێگەیشتن لە ناخی جوانی ئافرەتان بەرھەمە شانۆییەکەیان نمایش کرد و پەیامێکیشیان ئاراستەی ئەوانە کرد، کە ڕق و کینە دڵیانی داگیر کردووە لە خواست و ھەست و ناخی ئافرەت تێناگەن.

ھەواڵی زیاتر