کەیفی شەمزینی: دامەزرانی “كوردستان تیڤی” له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه شۆڕش و ده‌سكه‌وتێكی گرنگی میدیایی بوو، بۆ منیش چه‌تر و نه‌وایه‌ک بووە كه سێ به‌شی ته‌مه‌نمم به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و رۆحیه‌تی راستگۆیانه و پیشهییانهوە تێدا خه‌رج و به‌ڕێ كردووه
“كه‌یفی شه‌مزینی” ناوێكی دیار له راگه‌یاندنی كوردیە، ئه‌و نزیكه‌ی ٣٠ساڵه له بواره جیاوازه‌كانی راگه‌یاندن به تایبه‌تی له تیڤیدا كار ده‌كات، مێژووی كاری شه‌مزینی له راگه‌یاندندا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی كوردستاندا ئاوێت هبووه، له وێستگه‌ی یه‌كه‌مدا (كه‌ی تیڤی مه‌ركه‌زی) دواتریش كوردستان تیڤی (ئاسمانی)، دیاره له‌و رابردووه زۆره‌ی كاركردندا كه‌یفی زۆر كار و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی و قۆناغی جیاوازی بڕیوه و له خۆبردووانه له مه‌یدانه‌كه‌دا دڵسۆزی و پیشه‌یی بوونی خۆی نواندووه، تا ئێستاش وه‌ك بێژه‌ری سه‌ره‌كی هه‌واڵ و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی سیاسی له كار و ئه‌ركه‌كه‌ی به ردهوامه. له‌م دیمانەی ڕۆژنامەی “هەولێر” به چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی ڕاگه‌یاندن له كوردستان و ئاست و كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌سەر كۆمه‌ڵگه‌دا بۆچوونه‌كانی كه‌یفی شه‌مزینی. وه‌رده‌گرین.
٭ زۆرن ئەوانەی بەبێ خوێندنی ئەکادیمیک یان بینینی خولی ڕاگەیاندن کەچی وەک ڕۆژنامەنووس کار دەکەن، بەڕای تۆ کاریگەری ئەمە بۆ دۆخی ڕاگەیاندن چۆن دەبێت؟
-به‌پێی ئه‌وه‌ی له ڕابردوویه‌كی دووردا به‌هۆی دۆخی سیاسییه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ راگه‌یاندنی كوردی درووست نه‌بووه كه له‌م رووه‌وه له ڕووی زانستی و ئه‌كادیمیه‌وه ڕۆژنامه‌وان و راگهیهندنكار درووست و ئاماده بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌بووه به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسكانه و له‌سه‌ر ئاستی به‌هره و توانای تاكه كه‌سی بووه به‌وه‌ی تاكی كورد له‌رێگه‌ی خۆپێگه‌یاندن و په‌ره‌پێدان به ئاستی زانیاری و مه‌عریفی خۆی، سه‌رو كاری له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندن و كاری رۆژنامه‌وانیدا په‌یدا كردووه، تا به‌م دواییه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن باڵا له هه‌رێمی كوردستان
تواندراوه له سه‌ر بنه‌مای زانستی راگه‌یاندن(به‌هه‌موو جۆر و ورده‌كاریه‌كانیه‌وه) قوتابی پێبگه‌یه‌نن و له‌و بواره‌دا به‌هره‌دار و شاره‌زا كاری بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شاره‌زابوون له زانست و پێوه‌ره‌كانی ڕاگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه، گرنگه، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كیش نییه بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی توانا‌و و ئه‌زموون تا له‌ڕێگه‌یه‌وه بتوانیت له ڕاگه‌یاندندا كار بكه‌یت، بۆیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینیت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی له‌راگه‌یاندندا كارده‌كه‌ن، خۆڕسكانه و ئاره‌زوومه‌ندانه و یان له‌ده‌رفه‌تێكدا خۆیان له بواره‌كه‌دا ده‌دۆزنه‌وه (جا باش و خراپ) ئه‌وه بابه‌تێكی تره.
٭ دۆخی ڕاگەیاندن لە ھەموو دەزگا میدیاییەکان گەیشتووەتە ئاستێک ڕۆژنامەنوس بیر لە پسپۆرییەکان ناکاتەوە، واتا زۆربەی ڕۆژنامەنووسان لە ھەموو بوارەکاندا کار دەکەن، ئەی کاریگەری ئەمە چۆن دەبێت؟
من به پێچه‌وانه‌وه وای ده‌بینم كه كه‌من ئه‌وانه‌ی له یه‌ككاتدا له چه‌ند بوار و پسپۆرییه‌ك كارده‌كه‌ن، ئه‌مه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندنكار و رۆژنامهوانمان زۆرە
(به‌رێژه كه‌من)ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵاتانه‌ش هه‌بوون پێویسته هه‌ر بوار و پسپۆڕییه‌ك مافی پیشه‌یی خۆی پێ بدرێت.
٭ زۆر ڕۆژنامەنووس دەبینین دیمانە لەگەڵ ھونەرمەندێک یان شاعیرێک یان سیاسەتمەدارێک دەکەن، بەبێ ئەوەی لە ھیچ بوارەکاندا پسپۆربێ، بۆیە پرسیاری گرچوگوڵ دێتە کایەوە، چی بکرێت ڕۆژنامەنوس بتوانێ دیمانەی باش و پرۆفیشناڵانە ئەنجام بدات؟
- زۆرجار رۆژنامه‌نووس به پشتگیری كه‌سێكی ده‌وروبه‌ر و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی، ئه‌ركی ئه‌نجامدانی دیمانه‌ی تایبه‌تی پێ ده‌ستپێردرێت، بۆیه نه‌بونی شاره‌زایی و زانیاری له‌سه‌ر بوار‌و بابه‌تێكی دیاری كرا‌و، ڕۆژنامه‌وان دوچاری گله‌یی و ئاست نزمی ده‌كاته‌وه، وا باشتره له هاتنه پێشی دیمانه‌یه‌ك دوور له شاره‌زایی و نه‌بوونی زانیاری، خودی رۆژنامه‌نووس خۆی لێ به‌دوور بگرێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچار بوو دیمانه‌كه وه‌ك ئه‌ركێكی پیشه‌یی ئه‌نجام بدات، ئه‌وا پێویسته خۆی به ده‌ستخستنی زانیاری و پێشخانی ناوه‌رۆكی دیمانه‌كه، مێشك و باكگراوندی پڕ بكات.
٭ لە ئێستادا سۆشیال میدیا تەواوی دنیای داگیر کردووەو تەنانەت میدیا فەرمییەکانیش زیاتر کار لەو بوارەدا دەکەن، بۆچوونت دەربارەی ئەو میدیا جیھانییە چییەو پێتوایە وەک ڕۆڵ بینین باشتربێ لە بەرەوپێشچونی میدیادا؟
-سۆشیاڵ میدیا جێگره‌وه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر و خێرای هۆیه‌كانی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندنی گشتی به تایبه‌تی تی ڤییهكانن، به‌ڵام دێمه‌وه سه‌ر به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ی كه له وه‌ڵامی یه‌كێك له پرسارهكانی ئه‌و دیمانه‌یه ئاماژه‌م پێ كردووه ئه‌ویش كاریگه‌ری ژینگه گشتییه‌كه‌یه به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌دا، ناوه‌ڕۆكی سۆشیاڵ میدیا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بێ ئامانج و بێ به‌رهه‌مه ته‌نها بۆ گه‌وره‌كردن و نمایشكردنی خه‌ڵكانێكی هیچ له باردانه‌بوو و رێكڵام و به ئه‌ستێره كردنی خه‌ڵكانێكه‌وه له هیچه‌وه!.
٭ چیت ھەیە و چۆن باسی
کوردستان تیڤی” دەکەیت، کە بە دایکی تەلەفزیۆنەکان داندراوەو تۆیش ماوەیەکی زۆرە لەوێ کار دەکەیت؟
-كوردستان تی ڤی له‌رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه شۆڕش و ده‌سكه‌وتێكی گرنگی میدیاییە، بۆ منیش چه‌ترێك و نهوایهكە كه سێ به‌شی ته‌مه‌نم به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و رۆحیه‌تی راستگۆیانه و پیشهییانەوه تێدا خه‌رج و به‌ڕێ كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌م تیڤییه به مێژوو و هه‌ڵگری ناوه پیرۆزه‌كه‌ی كه (کوردستانه) هه‌میشه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ڕاستگۆییانه و به‌رگریكاری بنه‌ماو و خواست و به‌ها نیشتمانییه‌كان بووه و ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ به هه‌موو لایه‌ك نازی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه هه‌ڵبگرن و پاڵپشتی په‌یام و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بن بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌و سه‌رچاوه و سه‌كۆیه بمێنێته‌وه كه هه‌موو كوردستانییه‌ك خۆی تێدا ببینێته‌وه.
- دەڵێن زۆر جددیت، ئایا لە ژیانی تایبەتیشدا ھەر وای یان جیاوازترە؟
-جددیه‌تی من له كاری رۆژانه‌دا له خه‌مخۆری و دڵسۆزیمه‌وه‌یه بۆ كار و ته‌له‌فزیۆن، ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه من بناسێت و كاری له‌گه‌ڵمدا كردبێت ئه‌و شاهیدیهم بۆ ده‌دات كه سه‌رباری هه‌موو زرووفێكی خودیی و بابه‌تی، به‌ڵام رۆحییه‌ت و هه‌ستی دڵسۆزی به درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی
كاردكردنم له تی ڤی هه میشه به‌سه‌ر ئه‌دای كار و رایی كردنی ئه‌ركه‌كان زاڵبووه. - لە کۆتاییدا دەتەوێ چی بڵێی بۆ خوێنەران؟
- لە كۆتاییدا ده‌ڵێم: ژینگه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری و جوگرافی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یام ناوه‌رۆكی هه‌ر ئامرازێكی راگه‌یاندن هه‌یه كه له‌و ژینگه‌یه‌وه خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و په‌یام ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ر له‌وه پێویسته ئه‌و پرسیاره بكرێت كه بنه‌ماكانی رۆژنامه‌نووسی چین؟ به كێ ده‌وترێت رۆژنامه‌نووس؟ ئایا له هه‌رێمی كوردستان كاری رۆژنامه‌نووسی پیشه‌یه یان سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ گوزه‌ران، بۆیه به پشت به‌ستن به هۆكاری كاریگه‌ری ئه‌و ژینگه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێ كرد و به‌پێی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی كه له ئێستادا له زۆری و بۆری ئامراز و كارمه‌ندانی نێو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌یه، هه‌م پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی به گشتیه‌كه‌ی له پێوه‌ره راسته‌قینه‌كه‌ی لایداوه، هه‌مدیس ڕۆژنامه‌وانی ڕاسته‌قینه و رۆژنامه‌وانی ته‌نها هه‌ڵگری ناونیشانه‌كه، تێكه‌ڵ بووە.