فیلـمی دارگوێز لە هەولێر نمایش دەکرێت

فیلمی (دارگوێز) کە دەرهێنانەکەی محەمەدحوسێن مەهدەویان کردوویەتی و، پەیمان موعادی ئەکتەری دیاری سینەمای ئێران، ڕۆڵی تێدا گێڕاوە، چیرۆکی ڕاستەقینەی کارەساتەکەی شاری سەردەشت دەگێڕێتەوە کە ڕژێمی بەعسی عێراق کیمیابارانی کردبوو.

ئەم فیلمە خاوەنی چەندین خەڵاتی گەورەیە و ئێستاش پاڵێوراوە بۆ چەندین خەڵاتی دیکەی جیهانی.
بڕیاریشە لە ڕۆژی ٢٥/١١ و ڕۆژانی دواتر لە ھۆڵی ئێمپایەرسینەمای شاری هەولێر، بۆ یەکەمجار نمایش بکرێت.
(فوئاد جەلال) بەرپرسی گرووپی ھونەری (مەستی فیلم) بە (ھەولێر)ـی ڕاگەیاند: ئەو بەرھەمە سینەماییە گێڕانەوەی چیرۆکێکی ڕاستەقینەیە، کە باس لە کارەساتی گەورەی کیمیابارانی شاری سەردەشت دەکات و تێیدا چەندین ڕۆڵەی پارچەیەکی دیکەی کوردستان دەبنە قوربانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق.
گوتیشی: فیلمەکە جگە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە شاری سلێمانی و لە ھۆڵی سینەمایی سالم نمایش کراوە و بینەرێکی بەرچاو لە شارەکەدا ئامادەی نمایشەکە بوونە. چاوەڕوان دەکرێت لە ھەولێری پایتەختیشدا بینەرێکی زۆر لە خۆی ک ۆبکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر