بهڕێوهبهرایهتیی هونهری شێوهكاریی ههولێر، پێشانگایهكی تایبهت بۆ ئەرشیفی هونەری بۆ هونەرمەند (قەرەنی جەمیل) دەکاتەوە، کە چەندین تابلۆی جوان و بەنرخی لەخۆ گرتووە کە لە ساڵانی 1971 تاکو ساڵی 1978 بە خامەی ڕەنگاوڕەنگی کێشاویەتی. پێشانگاکە لە ڕۆژی چوارشهممه ١١ی بهیانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و کەسایەتیە هونەری و سیاسیەکان بەڕێوە دەچێت و هونەرمەندیش دەیەوێت بەرهەمە ناوازەکانی ئەو چەند ساڵەی تەمەنی هونەری خۆی نیشانی ئامادەبووانی هۆڵەکە بدات.
ئازاد لەشکری بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاریی هەولێر لە ئاخاوتنێکدا بۆ هەولێر گوتی: تابلۆ و کارە ناوازە هونەرییەکانی مامۆستا (قەرەنی جەمیل) هەمیشە جیاوازن لە کاری هونەرمەندانی دیکە و سەلیقەی جوانی ئەو هونەرمەندە لە تابلۆ و بەرهەمە هونەرییەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە و بەردەوامیش ئەبداڵە بە دوای نوێگەریدا.