شێرکۆ مستەفا بیری کێ دەکاتەوە؟

هونەرمەندی دەنگخۆش شێرکۆ مستەفا نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو دەکاتەوە. (بیرت دەکەم) نوێترین بەرهەمی هونەرمەند شێرکۆ مستەفایە کە پێشکەش بە هەواداران و گوێگرانی خۆی دەکات. ئەم بەرهەمەی لە تێکستی مازیار فایەق و میلۆدی شادمیهر نامۆیە، هەروەها کاری ئەرێنج و میکس و ماسترینگ شادمیهر نامۆ ئەنجامی داوە، کاری ڤۆکاڵ ڕیکۆرد پڕۆستۆدیۆش لەلایەن شاڵاو ڕەزا کاری بۆ کراوە. بیرت دەکەم، کە دەبێتە تازەترین کاری هونەری ئەم هونەرمەندە، کاری دەرهێنان و ڤیدیۆکلیپی لەلایەن دیار مەهدی بە شێوازێکی جوان و سەردەمیانە بۆ ئەنجام دراوە.

ھەواڵی زیاتر