گۆرانیبێژێكی ناوداری عەرب بەنیازە بە کوردی گۆرانی بچڕێ

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

مستەفا عەبدوڵا، گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی کە لەسەر ئاستی وڵاتانیشدا ناوبانگێکی زۆری هەیە بەنیازە گۆرانییەك بە زمانی كوردی تۆمار بكات

لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام، مستەفا عەبدوڵا ژمارەیەك وێنەی خۆی بە جلی كوردییەوە بڵاو كردەوە، كە لە ئاهەنگی خەڵاتی ساڵانەی دەزگای ڕوانگە چركاندوویە.
مستەفا، لەسەر وێنەكان نووسیویەتی كە لە ماوەیەكی نزیدا لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی كورد پەرواز حوسێن گۆرانییەك بە زمانی كوردی تۆمار دەكەن.
مستەفا عەبدوڵا، ساڵی 1989 لە شاری بەغدا لەدایك بووە و ئێستا لە شاری دوبەی نیشتەجێیە، خاوەنی هونەرگەی داربەیزایە كە بەناوبانگترین دامەزروەی هونەری عێراقیە، لە ساڵی 2018 لەگەڵ چەند گۆرانیبێژێكی دیكە گۆرانیی تەعالی تۆمار كرد كە گۆرانییەکی پڕ بینەرە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی

ھەواڵی زیاتر