تابلۆیەكی ڤان كۆخ بە 35 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

تابلۆیەكی تابلۆكێشی ناوداری هۆڵەندی “فینست ڤان كۆخ” بە بڕی 35 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا

تابلۆی (مویل دو بلی) مێژووی دروست كردنەكەكەی كە بۆ ساڵی 1988 دەگەڕێتەوە لە مەزادخانەی “كریستیز”ی نیۆیۆرك بە نرخی 35 ملیۆن فرۆشرا، ئەمەش دەبێتە گرانترین نرخی تابلۆی ڤان كۆخ كە بەم نرخە فرۆشرا بێت
تابلۆی “مویل دو بلی” پێشتر چەند جارێك فر‌وشراوە نرخەكانی لە نێوان 20 ملیۆن تاوەكو 30 ملیۆن دۆلار بووە.
بە پێی هەواڵكی ماڵپەری بەلەد نیوز ئەم تابلۆیە لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە پاشا بەناوبانگی فەرەنسی دەستاو دەستی پێكراوە دواتر وون بووە دواجا لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو دۆزرایەوە.

ھەواڵی زیاتر