موزیسیان و نوسه‌ری موزیكی هونه‌رمه‌ند (زۆزگ قه‌ره‌داغی) په‌رتوكی (موزیکی مۆدێرن) ی بڵاوكرده‌وه، كه پێکهاتووە لە لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی دەربارەی چه‌مکی موزیکی مۆدێرن، كه چه‌ندین باس و لێكۆل\ڵینه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه تێدایه.
موزیكی مۆدێرن، وه‌ك تیۆرنا، به‌ڵكو به‌جۆرێك نوسراوه كه خوێنه‌ری ئاسایی و ڕۆشنبیرو خودی پسپۆری موزیكی لێیتێبگه‌ن، بۆ هه‌ر سێ چینه‌كه ئاماده كراوه، (موزیكی مۆدێرن) به‌گشتی سێ خاڵ له خۆ ده‌گرێت.
یه‌كه‌میان : باس له‌وه ده‌كات كه موزیكی مۆدێرن ته‌نها هارمۆنی و شێوه ئاوازی تیكشكاو بێت، بۆنمونه ده‌توانین به شمشاڵێكیش موزیكی مۆدێرن دروست بكرێت.
دووه‌م : باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌بێ موزیك به هه‌نگاو بۆ هه‌موو ئاسته‌كان پیشبخرێت و، بكرێت به مۆدیرن. بۆ نمونه موزیكێك هه‌یه دانراوه‌و پیش‌تر نه‌بیستراوه، ده‌بێ نێوه‌ندی نێوان ئه‌و موزیكه‌و، نمایش و گوێگر‌و جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌نده لێك دوور نه‌بێت كه گویگر له‌و موزیكه تێنه‌گات. واته هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌و ڕۆشنبیریه له‌ناو جه‌ماوه‌رو بیسه‌ردا بڵاو بكرێته‌وه و، دروستبكرێت.
سێیه‌م: ته‌وه‌رێكه كه باس له هه‌موو شێواز‌و جۆره‌كانی گۆرانی و موزیك ده‌كات، لایه‌نه گرنگه‌كانی ده‌ستنیشانكراوه. واته ئه‌وه گرنگ نیه كه موزیكیك گوێگر تێینه‌گات، به لامانه‌وه هاوچه‌رخ و نوێ بێت. واته زۆر جار موزیكی میللیی ده‌توانرێت بگه‌ینینه ئاستی هاوچه‌رخ و نوێ، كه گوێگر ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ بیستن.
له‌و په‌رتوكه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه مه‌رج نیه هه‌موو گوێگریك و و كۆمه‌ڵگا به گشتی چیژ له هه‌موو جۆره‌كانی موزیك و ستایڵه جیوازه‌كان وه‌ربگرێت. گرنگ ئه‌وه‌یه ئاواز دانه‌ر ستایڵ و شێوازه شیاوه‌كان بخاته به‌ر گوێی گوێگر.
زۆزگ قه‌ره‌داغی له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتووكی (موزیكی مۆدێرن) دا ئاماژه‌ی به‌و خاڵانه‌ی سه‌روه داوه.