چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 6, 2024
Image default

دەنگدان پارتی دەنگدانە بە ئاشتی و ئاوەدانی

“هەڤاڵ حەمەد” موزیکژەن و سەرۆکی ئۆرکێسترای کوردستان، لەمەڕ پرسی هەڵبژاردنی ١٠ـی ئۆکتۆبەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداری فراوانی لایەنە کوردییەکان و بەتایبەت هێزێکی کاریگەر و پێشەنگی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاخاوتنێکی “هەولێر”ـدا ڕایدەگەیەنێت؛

هەڵبژاردن بڕیاردانە لەسەر چارەنووس و دانانی سیستەمی دادپەروەری بۆ كورد گرنگە پێگەی خۆی بەهێز بكات لە عێراقی نوێدا، دەنگدانیش بە هێزێکی کاریگتری وەک پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگدانە بە ئاشتی و ئاوەدانی، هاوکات دەنگدانە بە دیاریكردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی كورد.
وەک هونەرمەندێکیش دەنگی من بۆ پارتیە، چونكە تەنیا پارتی دەتوانێت ڕابەرایەتی گەلی كورد بکات و نەهێڵێت کەس زاتی ئەوە بکات زەفەر بە کوردستان بگەیەنێت.

شیڤان شێرزاد – هەولێر