نزار مزوری: پارتی ئەو هێزەیە هەرگیز سازش لەسەر ژیان و مافی خەڵک ناکات

تا دێت، پارتی لە نێو خەڵک بەرزتر دەبێت و ڕۆژانەش خەڵک بەدەستە بەرەو پیلی ئەو هێزەوە دێن و بەڵێنی پشتیوانیکردن لەو پارتە دەدەن، بەتایبەت چینی ڕۆشنبیر و هونەردۆست، کە بەپەرۆشەوەن لە ڕۆژی ١٠ـی ١٠ بچنە سەر سەندوقی دەنگدان و بە ئازادی ڕای خۆیان لەم پرسە چارەنووسسازە بدەن.

وەک ئەوەی نووسەر و شاعیری ناسک (نزار مزوری) دەڵێت: “ئامانجی پارتی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە وای کردووە خەڵک خۆی نوێنەری خۆی ھەڵبژێرێت لە بازنەکانی خۆیانداو خۆیان بەڕێوەبەرن، نەوەک حزبەکانی تر بەقسەی باق و بریق و پەیمانی دەنگدانیان پێ بکەن، خەڵک بەئاگایە خەڵک خوێندەوارە، باشدەزانێ پارتی ڕاستی بەخەڵکی کوردستان دەڵێت و ھیچی نییە شاراوەبێت ھەموو شتێکیان ئاشکرایە و پارتی؛ ھەرگیز سازش بەژیان و مافی خەڵک ناکات، خەڵکی کوردستان تەنیا ژیانێکی خۆش و ئارام دەوێ، مافی ڕەواو سادەی خۆی دەوێت، ھەر ئەو خەڵکە بوو سەدامیان دەرکرد و شەڕی داعشیان کرد و گەورەترین تیرۆرستیان شکست پێھێنا و قوربان و خوێنی زۆریان دا، بەڵام ئەمە پارتی نییە، بەڵکو لایەنی تر ھەن خەڵکیان ویستوەو دەوێت، تەنیا بۆ دەنگدان و بۆ گەورەکردنی گیرفانی خۆیان و پاراستنی بەرژەوەندی و مانەوەی خۆیان نەوەک بۆ ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی کوردستان، دواتریش کە دەنگدان تەواو بوو نایانناسنەوە، داوای مافی خۆشیان بکەن بە جۆرەھا شێوازی نامرۆڤانە سەرکووتیان دەکەن.

شیڤان شێرزاد – هەولێر