دەنگی من بۆ ئەو حزبەیە وڵات ئاوەدان دەکاتەوە

دەرهێنەرێکی لێهاتوو لە بواری شانۆ، کە خۆی و خانەوادە هونەردۆستەکەی ساڵانێکی زۆرە خزمەت بواری شانۆ و کاری درامی دەکەن، بەوپێیەی کوڕی یەکێک لە هونەرمەندە هەره بەرچاوەکانی شانۆی کوردییە ئەویش مامۆستا “ئەحمەد سالار”ـە.

هونەرمەندی موزیکژەن و بەڕێوەبەری بەشی هونەرەکانی موزیکی هەولێر “سەید ئەحمەد ڕەواندوزی”، سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداری کورد و گرنگی هەڵبژاردنەکە لەم ساتەوەختەدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر”دەڵێت: پرسی هەڵبژاردن بە مانای پراکتیزە کردنی هزری نوێ و گەیشتن بە هیوا و ئامانجی هەر نەتەوەیەک بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک و کۆمەلگای بەپێی یاسا و تاکە کەس دەنگ دەدات بۆ لایەنێکی سیاسی یاخود کەسێکی هەڵبژێردراو، دەنگی منیش بۆ ئەو حزبەیە، کە خزمەتی کوردستان و خەڵکی کوردستان دەکات و وڵاتمان ئاوەدان دەکاتەوە، کە ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەشداریکردنی هاونیشتمانیانیش لەم پڕۆسە دیموکراسیەدا بە گرنگ دەزانم، چونکە هاووڵاتی دەتوانێت ئازادانە ڕای خۆی لە دەستنیشانکردنی نوێنەرەکەی بدات.
گوتیشی: “دەبێت کاندیدانی ئەمجارە واز لە ململانێی سیاسی بێنن و لە بەغدا یەکڕیزی بکەن بە دروشمی هەمیشەیی خۆیان و شەڕ بۆ بوودجە و قووتی خەڵکی کوردستان و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی ئەو گەلە بکەن.