“مەهدی ئومێد” گەورە دەرهێنەرێکی کورد، کە زیاتر لە نیو سەدەیە خزمەت بە بواری هونەری دەرهێنان و بواری فیلمسازی دەکات، هاوکات یەکێک بووە لە میدیاکارە بەرچاوەکانی شۆڕشەکانی ئەیلول و گوڵان، سەبارەت بە بەشداریکردنی هونەرمەندان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەم شێوەیە بۆ “هەولێر” دەدوێت و دەڵێت: “هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بە گشتی وەک هەر تاکێکی نێو کۆمەڵگە، مافی خۆیانە لە کایە سیاسی و پرۆسە چارەنووسسازەکاندا بەشداربن و ڕای خۆیان لەگۆڕانکارییەکان بە ئاشکرا دەرببڕن.
ئەمڕۆ بە سەردەمێکی زۆر ترسناکدا تێدەپەڕین، هەل و دەرفەتی باشمان هاتنە پێش و لە دەستمان دان، دوای ئازادی شاری کارکوک، لە ترسان هەزاران ماڵە عەرەبی هاوردە، خانوو موڵکەکانیان بە هەرزان دەفرۆشت.
ئێستا دەبێت سەر لەنوێ برینەکانمان ساڕێژ بکەینەوە، سەر لە نوێ بەسەر هەڵەکانماندا باز بدەین و بیر لە داهاتووی گەشتر بکەینەوە، دەکرێت لە بەغدا نوێنەری بەهێزمان هەبێت و داکۆکیی لە مافەکانمان بکەن و پەڕلەمانی بەغدا بهەژێنن، ئێستا سەر لە نوێ دەروازەیەک لەسەر پشتە و دەنگدان دەتوانێت سەرکەوتنی مەزن بۆ ئەم بەشەی کوردستان بەدەست بێنێت، واز لە شەڕە پەڕۆ هاتووە، بەڵام واز لە ململانێی کورد بە کورد بێنین
با نوێنەری زیرەک و دڵسۆز و ئازا بۆ نوێنەرایەتی خۆمان دەست نیشان بکەین، من لەنێو هەموو حزبەکاندا، بەتایبەت کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان کەسانی کارا و بە ئەمەک دەبینم و بە سەرکەوتنیان دڵخۆشم دەبم.
شیڤان شێرزاد – هەولێر